دلۆڤان ئیدریس بارزانی کۆچی دواییکرد

02-04-2018
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن دلۆڤان بارزانی ئیدریس بارزانی
A+ A-

رووداو - هەولێر

دلۆڤان ئیدریس بارزانی كە دەكاتە برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 2-4-2018 بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكرد.

دلۆڤان بارزانی نوێنەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی .

دلۆڤان ئیدریس بارزانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جمكبوو و لە 21ی ئەیلوولی ساڵی 1966 لە بارزان لەدایكبووە، ئەمڕۆ بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكرد . ماوەی 14 ساڵ بوو نەخۆشی دڵی هەبوو.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی خاوەنی چوار منداڵە. ئەو زۆر بایەخی بە ئەرشیفكردنی رووداوەكانی شۆڕشی كوردستان دەدا و هەمیشە لەنێو كاروباری شۆڕشدا بووە.

پرۆفایلی دلۆڤان بارزانی

 
  
هێڤیدار ئەحمەد، پەیامنێری رووداو لە پیرمامەوە رایگەیاند "دلۆڤان بارزانی بۆ پشکنینی تەندروستی چووەتە تورکیا و پێرێ گەڕاوەتەوە. بەپێی پشکنینەکانی بۆی کراون، کێشەی تەندروستیی نەبووە و رەوشی تەندروستیی ئاسایی بووە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ تووشی جەڵتەی دڵ بووە و کۆچی دوایی کردووە".

پەیامنێری رووداو هەروەها دەڵێ "لە مزگەوتێکی پیرمام ئامادەکاری بۆ شووشتنی تەرمی دلۆڤان بارزانی دەکرێت و سیداد بارزانی، شێوازی مەراسیمی ناشتەنکەی رادەگەیەنێت کە سبەی دەستپێدەکات".

 










کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە