رووداو - هەولێر
بەرپرسی مووشەک و رۆکێتەکانی ویلایەتی دیجلەی داعش بە بۆردوومانی فڕۆکەکان کوژرا.
بەپێی سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، به‌رپرسی موشه‌ك و رۆكێته‌كانی ویلایه‌تی دیجله بە بۆردوومانی فڕۆکە کوژراوە.
سەرچاوەکەی سوپای عێراق بۆ رووداو ئاشکرای کرد، له كاژێر 16:00 رۆژی هەینی 1/4/2016 عه‌بدولعه‌زیز جاسم محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، به‌رپرسی موشه‌كه‌كان و رۆكێته‌كانی ویلایه‌تی دیجله کە به "جاسم خه‌دیجه" ناسراوه، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراقی له شارۆچكه‌ی گه‌یاره به‌ئامانجكرا و کوژرا.
شەوی پێنجشەممە داعش پێنج ئۆتۆمبێلی خۆکوژی لە نزیک گەیارەوە رەوانەی مەخموور کرد، بەڵام لە نزیک گوندی گردەڕەش پێشمەرگە رێگری لیکردن و تەنیا یەک ئۆتۆمبێل توانی بگاتە مەخموور. بەهۆی تەقینەوەکان سێ کارمەندی ئاسایش و پێنج پێشمەرگە شەهید بوون.
گەیارە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی موسڵ و رۆژئاوای مەخموور.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ