رووداو - دەڤەری سۆران
ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆری هاونیشتیمانیان روویانکردووەتە کەرتی باخداری و چاندنی دره‌خته میوه‌ییه‌كان، بەڵام جوتیاران تاوەکو ئیستاش پشت به نه‌مامی بیانی ده‌به‌ستن و ئەوانیان لا پەسەندە.
غه‌ریب خانه، نه‌مامفرۆشە و دەڵێ " ئێمه نه‌مام له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ئێران و توكیا و سووریا دێنین، جووتیاران زیاتر نه‌مامی بیانی ده‌كڕن، چونكه باڵایان گه‌وره‌یه و زوو به‌رده‌گرن، بۆیە ئێمە ناچارین له ده‌ره‌وه‌ی هاوردەیان بكه‌ین، چونكه له نێوخۆدا نییه تاوەکو بیكڕین و به جووتیارانی بفرۆشینه‌وه، ئێستاش به‌شی زۆری نه‌مامه‌كانی بازاڕ له ئێرانەوە له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه دەهێنین".
له باشووری كوردستان 30 نه‌مامگه‌ی حكومی هه‌یه، 16 نه‌مامگه نه‌مامی باخداریی به‌رهه‌مدێنن، نرخی هه‌ر نه‌مامێكیش بۆ جوتیاران به بڕی 750 دیناره، به‌ڵام ئه‌و نه‌مامانه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌هێنرێت نرخی هه‌ر نه‌مامێك بە 3 بۆ 4 هه‌زار دیناره.
ره‌مه‌زان خورشید، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌مامگه‌ی به‌رزێوه دەڵێ "بەپێی ئاستی هۆشیاری جوتیارە و جوتیار هەیە نازانێت له ناوخۆ چ جۆره نه‌مامێك به‌رهه‌مده‌هێندرێت، بۆیە ده‌چن روو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن و، جۆرێك نه‌مام دێنن كه ره‌نگه نه‌خۆشییان هه‌بێت، یان له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ئێرە نه‌گونجێت".
سەرەڕای ئەوەی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دەڵێ هێنانی نه‌مام له ده‌ره‌وه قه‌ده‌خه‌یه، چونكه گه‌ره‌نتی جۆری باش له‌و نه‌مامانه به جوتیاران ناده‌ن، بەڵام رۆژانه له رێگه‌ی سنووره فه‌رمییه‌كانه‌وه نه‌مامگه‌لێكی زۆر هاورده‌ی باشووری كوردستان ده‌كرێن.
حوسێن حه‌مه كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان دەڵێ " ئه‌و نه‌مامانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن به شێوه‌ی قاچاخ دێن و، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رێگه‌ی پێنه‌داون، چونكه ئه‌وانه له سه‌ر جاده‌و رێگاكان ده‌فرۆشرێن و نازانرێت جۆری باشن یان نا، ئێمه رێنوێنی جوتیاران ده‌كه‌ین نه‌مام له نه‌مامگاكانی وه‌زاره‌ت بكڕن چونکە ئەو نەمامانە هەم و جۆریان نایابە و هه‌م له رووی نرخه‌وه جیاوازی هه‌یه".
كۆی رووبه‌ری زه‌وی چێنراوی باشووری كوردستان به دره‌خته میوه‌ییه‌كان 261 هه‌زار دۆنمه و ساڵانه له بازاره‌كانی باشووری كوردستان هەزاران تۆن میوه ساخ ده‌بێته‌وه، له ته‌واوی ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا سه‌تا 25 -ی خۆماڵییه و ئه‌وه‌ی دیكه هاورده ده‌كرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ