رووداو- باشووری کەرکووک
ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی گوندی بەشیر لە باشووری کەرکووک بۆ جاری دووەم هەڵوەشێندرایەوە و هێزەکانی پێشمەرگەش ئۆباڵی سەرنەگرتنی پلانی کۆنترۆڵنەکردنەوەی گوندەکە دەخەنە ئەستۆی هێزەکانی حەشدی شەعبی.
کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک لەمبارەیەوە دەڵێ، هاوپەیمانان پێیان راگەیاندوون هەر ناوچەیەکی ژێر دەستی داعش، حەشدی شەعبی لێبێت ئەوان بۆردوومانی ناکەن و، لەبەرامبەردا سەرپەرشتیاری هێزەکانی حەشدی شەعبیش لە سنووری کەرکووک دەڵێ، گوندی بەشیر خاکی ئەوانە و بەبێ بەشداری خۆیان قبوڵ ناکەن کەس گوندەکە کۆنترۆڵبکاتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ