رووداو- ھەولێر
لە شارۆچکەی نوسێبینی باکووری کوردستان، لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك لەلایەن ھێزەکانی تورکیا بۆسەر ماڵێک، تەقینەوەیەک روویدا و ژمارەیەك پۆلیس كوژران.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، تەقینەوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە 2-4-2016 لە گەڕەکی فوراتی شارۆچکەی نووسێبین روویداوە، کاتێک ھێزە ئەمنییەکانی تیمی تایبەت، پۆلیس و سەربازانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکیاندا ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک.
دوای تەقینەوەکە ماڵەکە رووخاوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 6 سەربازی تورکیا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها چوار سەربازی دیكەش برینداربوونە، بریندارەکان لەژێر داروپەردووی رووخاوی ماڵەکە دەرھێنراون و رەوانەی نەخۆشخانەی نوسێبین کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ