گۆڕان پڕۆژەیەکی نوێ پێشكەشی یەکێتی دەکات

02-04-2016
سیروان عەباس
نیشانەکردن گۆڕان یەکێتی
A+ A-

رووداو- سلێمانی

بزووتنەوەی گۆڕان پڕۆژەیەکی نوێی سیاسی پێشكەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبێ ئەوەی ئاماژە بە نێوەڕۆکی پڕۆژەکە بکات بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، رۆژی شەممە 2-4-2016 بزووتنەوەی گۆڕان پڕۆژەیەکی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لەو پڕۆژەیەدا بزووتنەوەی گۆڕان چەند پێشنیازێکی نوێی سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوانیان خستوونەتە بەردەم یەکێتی و چاوەڕوانی وەڵامی یەکێتی دەکەن.

پێشکەشکردنی ئەم پڕۆژەیەی گۆڕان لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا یەکێتی پڕۆژەیەکی دابووە بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵام پڕۆژەکە لەلایەن ئەو حیزبەوە رەتکرایەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە