کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پێشوازی فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسادا

مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پێشوازی فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسادا

kurdistan

سەرۆكی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستانە

دەرباز ساڵح

دەرباز ساڵح

02-01-2017
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دەرباز ساڵح
دەرباز ساڵح02-01-2017

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: جەنگی ئێران هەر کاتێک بمەوێت کۆتایی دێت
جیهان27-11-2026

ترەمپ: جەنگی ئێران هەر کاتێک بمەوێت کۆتایی دێت

ترەمپ داوا لە پووتین دەکات کۆتایی بە "دەستدرێژییە سەربازییەکان" لە ئەورووپا بهێنێت
جیهان27-11-2026

ترەمپ داوا لە پووتین دەکات کۆتایی بە "دەستدرێژییە سەربازییەکان" لە ئەورووپا بهێنێت

ئیلهام ئەحمەد وەک ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی سووریا دەستنیشان کرا
سووریا27-11-2026

ئیلهام ئەحمەد وەک ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی سووریا دەستنیشان کرا

رووداو - هەولێر

فرانسوا ئۆلاند، سەرۆككۆماری فەرەنسا گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لە رێوڕەسمێكی فەرمیی و پرۆتۆكۆڵیدا لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندێكی باڵا پێشوازی لێكرا.

شاندێكی باڵا یاوەری فرانسوا ئۆلاند دەكات و دیارترین ئەندامی شاندەكە ژان ئیڤ لو دریان، وەزیری بەرگریی فەرەنسایە، دیاترین ئەندامانی شاندەكەی هەرێمی كوردستانیش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆی حكومەت، مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش و ژمارەیەك وەزیرن.

نوێنەرانی نەتەوە و ئایین و پێكهاتە جیاوازەكان، لەگەڵ 20 منداڵی شەهیدان و دایكی سێ شەهیدەكەی سۆران لە پێشوازی سەرۆكی فەرەنسادا بوون، هەروەها كونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر و ژمارەیەك لەو راوێژكار و فەرماندە سەربازییە فەرنسییانەی لە هەرێمی كوردستان مەشق بە پێشمەرگە دەكەن، پێشوازییان لە سەرۆكی وڵاتەكەیان كرد.


دوای پشووێكی كورت لە فڕۆكەخانەی هەولێر، ئۆلاند و بارزانی سەردانی هێزێكی پێشمەرگە لە بەرەیەكی شەڕ دەكەن، دواتر لە هەولێر كۆدەبنەوە و شەڕی دژی داعش، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و پرسی چۆنیەتی بەردەوامبوونی پشتیوانی فەرەنسا بۆ هێزی پێشمەرگە تاوتوێ دەكەن.

ئەمە دووەمجارە فرانسوا ئۆلاند سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش دووجار بەفەرمی لە كۆشكی ئێلیزێی فەرەنسا پێشوازی لێكراوە. لەدوای ئەمریكا، فەرەنسا چالاكترین ئەندامی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعشە و زۆرترین فڕۆكەی لە بۆردوومانكردنی داعشدا بەشدارن.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 2/1/2017، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا و شاندێكی یاوەری بە سەردانێكی فەرمی لە پاریسەوە گەیشتنە شاری بەغدا، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ هەریەك لە فوئاد مەعسووم و حەیدەر عەبادی و سەلیم جبووری، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد.

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2014 دا دوای هێرشی داعش بۆ سەر باشووری کوردستان، فرانسوا ئۆلاند وەک یەکەمین سەرۆککۆماری وڵاتان گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. ئۆلاند لەو سەردانەیدا دووپاتیکردەوە، فەرەنسا لە سەر یارمەتیدانی سەربازیی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

فەرەنسا وەک ئەندامێکی یەکێتی ئەوروپا و ئەنجوومەنی ئاسایش لە جیهاندا رۆڵێکی کارای هەیە و ئەندامی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعشە، لەو چوارچێوەیەشدا هاوكاری هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی داعش دەكات.

کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی لەمێژینەیان هەیە و ئەو وڵاتە رۆڵی دیاری لە دەرکردنی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەبوو، کە تایبەت بوو بە راگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە عێراق، ئامانجیش لە بڕیارەکە پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان بوو لە هەر هێرشێکی حکومەتی پێشووی عێراق.

لەماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردووی شەڕی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دژ بە رێکخراوی داعشدا، فەرەنسا لە بواری سەربازییەوە یارمەتی هەرێمی کوردستانی داوە و چەندینجار چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ناردووە.

فەرەنسا بە هەبوونی فڕۆكەی جەنگی لە شەڕی دژ بە داعشدا بەشدارییەکی چالاکی هەیە و ئەو فڕۆکانەش بارەگاکانی داعش لە عێراق و سووریا بۆردوومان دەکەن، لەوەش زیاتر، فەرەنسا یەکێک لەو وڵاتانە بووە میوانداری بەرپرسانی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانی کردووە.

لە مانگی تەمموزی ساڵی 2010 دا مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرەنسای کرد و لە پاریس لەگەڵ نیکۆلای سارکۆزی، سەرۆککۆماری ئەو کاتەی فەرەنسا کۆبووەوە. لە مانگی شوباتی ساڵی 2015 یشدا بارزانی سەردانی فەرەنسای کرد و لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند کۆبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: جەنگی ئێران هەر کاتێک بمەوێت کۆتایی دێت
جیهان27-11-2026

ترەمپ: جەنگی ئێران هەر کاتێک بمەوێت کۆتایی دێت

ترەمپ داوا لە پووتین دەکات کۆتایی بە "دەستدرێژییە سەربازییەکان" لە ئەورووپا بهێنێت
جیهان27-11-2026

ترەمپ داوا لە پووتین دەکات کۆتایی بە "دەستدرێژییە سەربازییەکان" لە ئەورووپا بهێنێت

ئیلهام ئەحمەد وەک ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی سووریا دەستنیشان کرا
سووریا27-11-2026

ئیلهام ئەحمەد وەک ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی سووریا دەستنیشان کرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە