رووداو - کەرکووک لەگەڵ ئەوەی تاوەکو ئێستا كەركووك یەكلایی نەكراوەتەوە، بگەڕێتەوە سەر باشووری کوردستان یان لەسەر عێراق دەمێنێتەوە، پرسێکی دیکە لایەنەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، ئەویش پرسی نەوتە. بەڕێوەبردنی نەوتی كەركووك لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، مشتومڕی خستووەتە نێوان پێكهاتەكانی كەركووك، جگە لە پێكهاتەی عەرەبی و توركمانی، لایەنە كوردییەكانیش هێشتا یەكدەنگ نین لەسەر ئەو پرسە. مشتومڕی نێوان پێكهاتەكانی كەركووك بەردەوامیی هەیە لەسەر ئیدارەدانی نەوتی كەركووك لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، جگە لە پێكهاتەی عەرەبی و توركمانی لایەنە كوردییەكانیش هێشتا یەكدەنگ نین لەسەر ئەو پرسە و توركمان پێشنیازی پێكهێنانی ئەنجوومەنێكی كاتیی دەكات بۆ بەڕێوەبردنی نەوتی كەركووك و مەلەفی ئەمنی شارەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان. عەلی مەهدی، گوتەبێژی بەرەی توركمانی لە عێراق دەڵێت "ئێمە داواكارین ئەنجوومەنێكی كاتی پێكبهێنرێ بۆ ئیدارەدانی كاروباری نەوت و بابەتی ئاسایش لە كەركووك، چونکە نابێت و ناكرێ لەلایەن پێكهاتەیەكەوە دەستبگیردرێت بەسەر كێڵگە نەوتییەكاندا". پێكهاتەی عەرەبی لەگەڵ ئەو هەموو گۆڕانكارییانەی كە هاتووەتە ئاراوە، بەڵام هێشتا بەو چاویلكانەوە تەماشا دەكەن كە حكومەتی عێراق باڵادەست بوو لە ناوچەكانی كەركووك و لەسەر پرسی ئیدارەدانی نەوتی كەركووك هەڵوێستیان نەگۆڕە و دەڵێن پێویستە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بەڕێوە ببرێت بەبیانووی ئەوەی كەركووك هێشتا نەگەڕاوەتەوە سەر باشووری كوردستان. ئیسماعیل حەدیدی، سەركردەی دیاری عەرەب لە كەركووك بۆ رووداو گوتی "تائێستا كەركووك یەكلایی نەكراوەتەوە بچێتەوە سەر هەرێم یان بمێنێتەوە سەر بە عێراق، بۆیە وەزارەتی نەوت ئەو لایەنی پەیوەندیدارە بۆ ئیدارەدانی نەوتی كەركووك و دامودەزگاكانی". یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هێشتا ئەوەی لەبیر نەچووە كە بەوتەی خۆیان لەكاتی كۆنترۆڵكردنی بیرەنەوتەكانی كەركووك پرسیان پێ نەكراوە، دەشڵێن پێویسە بابەتی ئیدارەدانی نەوتی كەركووك لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكەوە یەكلایی بكرێتەوە. پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەڵێت پێویستە سەركردەكانی یەكێتی لە كەركووك هێمنانەتر بیر لەو بابەتە بكەنەوەو هەر پرسیارێكشیان لا دروست بوو پرسیار لە سەرووی خۆیان بكەن، چونكە ئەوان زیاتر ئاگاداری ئەو بابەتەن. لەكاتێكدا پێكهاتەو حیزبەكانی كەركووك قسە لەسەر نەوتی كەركووك دەكەن، بەڵام زیاتر لە 4 مانگە هەناردەكردنی نەوتی كەركووك وەستاوە بەهۆی تەقاندنەوە و كۆنترۆڵكردنی ئەو بۆرییە نەوتیانەی كە نەوتی كەركووكیان دەگەیاندە بەندەری جەیهانی توركی.
تەندروستی27-10-2026زانایانی ئەمریکا رێگەیەکی نوێیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی پەنکریاس دۆزیوەتەوە