وەقفی شیعی لەسەر چیای خورماتوو مەزارێك دروستدەكات

01-07-2019
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن خورماتوو شیعە
A+ A-

رووداو-هەولێر

قایمقامی قەزای خورماتوو رایگەیاند، لەسەر چیای خورماتوو و بە هاوكاری دانیشتووانی ناوچەكە، وەقفی شیعی دروستکردنی مەزارێكی بۆ ئیمام عەلی دەستپێكردووە. 


حەسەن زەین عابدین، قایمقامی قەزای خورماتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "وەقفی شیعی لەسەر ئەو زەویەی موڵكدارییەكەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە و دەكەوێتە سەر چیای خورماتوو، بە هاوكاری دانیشتووانی ناوچەكە دروستكردنی مەزارێكی بۆ ئیمام عەلی دەستپێكردووە، پڕۆژەكەش حكومی نییە و خەڵكەكە بە پارەی خۆیان دەیكەن".

حەسەن زەین عابدین هەروەها گوتی "ئەوەی جێگای سەرنجە لەو پڕۆژەیەدا ئەوەیە کە هاوئاهەنگییەكی باش لەنێوان ئێمە و برایانی كوردی دانیشتووی كەناری چیایەكە هەیە. ئەوانیش هەر خەڵكی دووزن، بەڵام ئەوە واقیعی ئەمڕۆیە، لێرە برایانی كورد و توركمان و عەرەب و سوننە و شیعە لە دووز هاوئاهەنگی باش لەنێوانیان هەیە".

گوتیشی "ئەو پڕۆژەیە هەروەها لەڕووی جووڵەی بازرگانیشەوە سودی زۆری بۆ دانیشتووانی ناوچەكە دەبێت. بەڵێ‌ پڕۆژەی خەڵكەكەیە و بەپارەی خۆیان لەسەر زەوی وەقفی شیعی لەسەر چیای خورماتوو مەزاری ئیمام عەلی دروستدەكەن و پێیدەڵێن مەرسا عەلی، سێ رۆژیشە پڕۆژەكە دەستیپێكراوە".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارتی لە کەرکووک: ئەم ئەزموونە ئەوەی سەلماند کە دەتوانین بە ئامانجی گەورە بگەین.

پارتی لە کەرکووک: ئێمە وەک کەرکووک ئەزموونێکی نوێی یەک گوتاریمان پێشکێش کرد

هیوا ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە پرۆسەی سەرژمێریدا "ئێمە وەک کەرکووک ئەزموونێکی نوێی یەک گوتاریمان پێشکێش کرد".