هێرشە خۆكوژییەكانی مەخموور لەزاری ئەو پێشمەرگانەی شەڕی دەستەویەخەیان لەگەڵ كردوون

01-04-2016
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
رووداو
رووداو
نیشانەکردن مەخموور تەقینەوە
A+ A-

رووداو- مەخموور

داعش شەوی رابردوو پێنج ئۆتۆمبێلی بە پێنج خۆکوژەوە رەوانەی مەخموور کرد بۆ ئەوەی خۆیان بە دامودەزگا ئەمنییەکان و بارەگای میحوەری مەخمووری پێشمەرگەدا بتەقێننەوە، بەڵام لە گوندی گردەڕەش پیشمەرگە رێگری لێكردن، چوار خۆكوژیان لەوێ خۆیان تەقاندەوە، یەكێكیشان خۆی گەیاندە مەخموور و خۆی بە بنكەی پۆلیسی ئەو شارۆچكەیەدا تەقاندەوە.

بەپێی گێڕانەوەی ئەو پێشمەرگانەی شەڕی دەستە و یەخەیان لەگەڵ خۆکوژەکان کردووە، هەر پێنج ئۆتۆمبێلەکە مۆدێل تازەو گرانبەها بوون، ئاڵای کوردستانیشیان پێوەبووە و، وا خۆیان نیشانداوە پێشمەرگەن.

ئەو خۆکوژەی دەربازی بوو گەیشتە نێو مەخموور، بەڵام بە پەشۆکاوی، شایەتحاڵەکان دەڵێن لەنێو مەخموور خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە و بە سایدی پێچەوانەو بە مخالفی خۆی گەیاندووەتە بەردم بە ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەخموور، دوای گفتوگۆیەکی 17 چرکەیی لەگەڵ پاسەوانەکان خۆی تەقاندووەتەوە.

ماوەیەکە سوپای عێراق هاتووەتە ناوچەکە و جۆرێک لە پەرتەوازەیی لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە دروست بووە، وەک بەرپرسی میحوەری مەخموور دەڵێ ئەوە وایکردووە داعش هەلەکە بقۆزێتەوە.

بەهۆی  ئەو پێنج کردەوە خۆکوژییە، پێنج پێشمەرگە شەهید و پێنجی دیکە برینداربوون، سێ پۆلیسیش شەهیدبوون، بەرپرسانی ئەمنی مەخموور ئێستا لە خەمی ئەوەدان رێگری بکەن لەوەی رووداوی لەوجۆرە دووبارە نەبنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە