گالەری

01-04-2016
19 Photos
جێگر عومەر

رووداو - مەخموور 

كاژێر 8:45 خولەك پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش بەرەو مەخموور بەڕێدەكەوێت، چەكدارەكانی داعش ئامانجیان گەیشتن بووە بە مەخموور، بەڵام رێگە ون دەكەن و دەچنە بەردەم بازگەیەكی پێشمەرگە.

بەهۆی خۆ تەقاندنەوەی چوار ئۆتۆمبێل پێنج پێشمەرگە شەهید دەبن و چواری دیكەش بریندار بوون. 

ئۆتۆمبێلی پێنجەم خۆی دەگەیێنێتە بەردەم بنكەی پۆلیسی مەخموور و خۆی دەتەقێنێتەوە، لە ئەنجامیشدا سێ‌ پۆلیس شەهید دەبن.

داعش ناوی چەكدارە خۆكوژەكانی بڵاوكردەوە، كە یەكێكیان كوردە: ''ئەبو عەلی ئەلئەنساری، ئەبو محەممەدی شامی، ئەبو قەتادە ئەلئەنساری، ئەبو دەجانە ئەلئەنساری، ئەبو عەبدلومەلیک ئەلشامی، ئەبو عوبەیدە ئەلکوردی''.