رووداو-ئۆرشەلیم
تێپەڕین بە پرسگەی كنێست (پەرلەمانی ئیسرائیل)دا لە شاری ئۆرشەلیم كارێكی ئاسان نییە. تەنانەت ئەگەر ژوانت لەگەڵ پەرلەمانتارێكی ئیسرائیلیشدا هەبێت، دەبێ چاوەڕوان بیت كە رێگەت نەدەن بچیتە ژوورەوە. سەر لە بەیانییەكی باراناوی بوو، نیو كاژێر زۆرتر لە پرسگەی كنێست رایانگرتم. ناچار میكی لێڤی، پەرلەمانتارە كوردەكەی ئیسرائیل كە ژوانی هەڤپەیڤینم لەگەڵی هەبوو، هات و لەگەڵ خۆی بردمیە ژوورەوە. لێڤی لە ئۆرشەلیم لەدایكبووە، بەڵام دایك و باوكی خەڵكی جزیرێی باكووری كوردستانن. پیاوێكی كەڵەگەت و چوست و چەلەنگە كە بڕوای بە بەستنی بۆینباخ نییە. پێشتر بەڕێوەبەری پۆلیسی ئۆرشەلیم بووە و لەكاتی پشێوییەكانی ساڵانی 2000 بەدواوە كە خۆی بە "راپەڕین" ناویاندەهێنێت، ئەركی پاراستنی تەناهیی ئەو شارەی لەئەستۆ بووە. شارێك نزیكەی سەت ساڵە لە مەنجەڵێك شیری كوڵاو دەچێت كە هەر زوو زوو هەڵدەچێت و درەنگ سارد دەبێتەوە.
ئەو سیاسەتمەدارە كوردە ئیسرائیلییە ماوەیەك جێگری وەزیری دارایی ئیسرائیل بووە، لە خولی رابردوو و ئەمجارەی كنێستیشدا بە نوێنەرایەتیی پارتی (یێش ئاتید) بووەتە پەرلەمانتار. لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) لێڤی دەڵێت: "شانازی بە كوردبوونی خۆمەوە دەكەم، بەڵام باو و باپیرانی من بەر لە سەلاحەدینی ئەیوبی گەیشتوونەتە ئۆرشەلیم".
رووداو: لە ئیسرائیل جگە لە جوو و موسڵمان، درووزیش دەژین. ئەوانیش وەكو ئێوە مافی خۆیان نییە داوای دەوڵەت بكەن؟
میكی لێڤی: درووزییەكان دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا هاتوونەتە لوبنان و ئەم ناوچەیە. كولتوور و جلوبەرگ و هەموو شتیان نزیكە لە ئێمەوە. زۆرتریش نزیكن لە عەرەبەوە، بەڵام خۆیان دەوڵەتیان ناوێت و مەرجیش نییە هەر نەتەوەیەك داوا بكات دەوڵەتی خۆی هەبێت.
رووداو: هەمان شت بۆ كوردستانیش دەڵێیت؟ مادام مەرج نییە هەموو نەتەوەیەك دەوڵەتی هەبێ، كوردستان بۆچی هەیبێت؟
میكی لێڤی: پێموایە رۆژێك دێت وەكو ئیسرائیل پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەین.
رووداو: مەبەستت چییە لەوەی دەڵێی رۆژێك دێت؟ تاوەكو ئێستا بۆچی نەتانكردووە؟
میكی لێڤی: سەیركە نازانین ئێستا ئایندەی ناوچەكە چیی بەسەردێت. بەتایبەتی رەوشی عێراق باش نییە. بەڵام ئێمە بڕوامان وایە كورد نەتەوەیەكن پێویستیان بەوەیە دەوڵەتیان هەبێت.
رووداو: ئەمە هەڵوێستی پارتەكەشتە؟
میكی لێڤی: نا بێگومان ئەوە هەڵوێستی خۆمە. راستیت پێبڵێم لەناو پارتەكەمدا تاوەكو ئێستا لەسەر سەربەخۆیی كوردستان هیچ گەنگەشەیەكمان نەكردووە، بۆیە ناتوانم وەڵامی ئەو پرسیارەت بدەمەوە.
رووداو: تۆ بەڕاستی كوردیت؟ خەڵكی كوێی كوردستانیت؟
میكی لێڤی: دایك و باوكم لە كوردستانەوە هاتوون، خەڵكی جزیرێن. وام بیستبوو كە جزیرێ گوندێكی زۆر بچووكی كوردستانە و نزیكە لە سنووری توركەكانەوە، بەڵام لە ئێوەم بیست كە بووەتە شارێكی گەورە و ئێستا لەنێو خاكی دەوڵەتی توركیادایە. ئەوەم نەدەزانی و شتێكی نوێ بوو بۆ من. كاتێك ئەوان هاتنە ئیسرائیل، من لە ئۆرشەلیم لەدایكبووم. ئێستاش هاوسەرگیریم كردووە و باوكی چوار منداڵم. هەڵبەت هاوسەرەكەم كورد نییە. كوردییەكەشم بۆ قسەكردن باش نییە، بەڵام بەجوانی تێدەگەم. لەماڵەوە بەردەوام بەكوردی قسەمان كردووە. جاران دەمزانی قسەش بكەم بەكوردی، بەڵام ئێستا بیرم نەماوە. دەزانی من لە گەڕەكێكی ئۆرشەلیم گەورە بووم كە زۆر نزیك بوو لە كنێست و سەد لەسەد كوردی بوو. كەس لەو گەڕەكە بە عیبری قسەی نەدەكرد، هەمووان تەنیا بەكوردی قسەیان دەكرد. ئەمە هەستێكی تایبەتی دەدایە من. تەنانەت ئێستاش ئەگەر لە خەڵكی ئۆرشەلیم بپرسیت: كوا گەڕەكی كوردان؟ هەموویان دەتبەنە ئەو گەڕەكەی من تێیدا گەورە بووم.
رووداو: چی كوردێكی ئیسرائیلیی وا لێكرد ببێتە ئەندامی كنێست؟
میكی لێڤی: بەرلەوەی ببمە پەرلەمانتار، لە ریزی سوپادا خزمەتم كرد. ماوەیەك لە یەكەی دژەتیرۆردا بووم. لە نابلس فەرماندە بووم. دوای ئەوە لە ساڵی 2000 تاوەكو 2004 بوومە فەرماندەی گشتیی پۆلیسی ئۆرشەلیم و پلەم مەیجەر ژەنەراڵ بوو. ئەو ماوەیەی ئەو كارەم دەكرد قۆناغی "ئینتیفازەی دووەم" بوو و 52 كردەوەی خۆكۆژی لە ناوچەی ژێر كۆنترۆڵی مندا روویاندا. توانیم لەو ماوەیەدا 12 هەوڵ پووچەڵ بكەمەوە، بەڵام 40 كردەوە سەركەوتوو بوون. لەئەنجامی ئەمەشدا زۆرتر لە 250 كەس كوژران و زۆرتر لە 1000 كەسیش بریندار بوون. جگە لەوەش 11 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو نێردران و 4 ئۆتۆمبێلمان پووچەڵ كردەوە. هەر لەو قۆناغەدا و لەبەر ئەو هۆیەش بوو بڕیارماندا دیواری جیاكەرەوە (جدار العازل) لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستیندا دروست بكەین. بەمەش توانیمان كردەوە خۆكۆژییەكان رابگرین. ئێستا توانای هەواڵگریمان ئەوەندە بەهێز بووە كە لەودیوی سنووری ئیسرائیل هەوڵەكانیان پووچەڵ دەكەینەوە و ناهێڵین بگەنە ئەمدیو و خۆیان بتەقێننەوە. ئەوكاتەی من لە پۆلیسی ئۆرشەلیم بووم، سەرپەرشتیی شارێكی شڵەقاوم پێ سپێردرابوو. دەبووایە بەردەوام ئامادەبین بۆ حاڵەتی لەناكاو.
رووداو: سەرەڕای ئەوەش هێشتا كێشەی ئێوە و فەڵەستینییەكان لەسەر ئۆرشەلیم هەر بەردەوامە، هۆی ئەمە چییە؟
میكی لێڤی: پێویستە فەڵەستینییەكان بیر لە ئایندە بكەنەوە. ئایا ئاشتییان دەوێت یان نا؟ بەشبەحاڵی ئێمە وەكو ئیسرائیلییەكان، ئێمە بیر لە ئایندە دەكەینەوە. هەم بۆ منداڵەكانی ئێمە و هەم بۆ منداڵانی فەڵەستینیش دەزانین كە پێویستمان بە ئاشتییە.
رووداو: تۆ بڕوات بەوە هەیە كە رێگەی ئاشتی بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستیندا تێدەپەڕێت؟
میكی لێڤی: بەڵێ، من و پارتەكەشم بڕوامان بەوە هەیە كە دەبێ دوو دەوڵەت هەبن. دەوڵەتێكی فەڵەستینی دەبێ هەبێ، دەوڵەتی ئیسرائیلیش دەبێ پایتەختەكەی بۆ هەتا هەتایە ئۆرشەلیم بێت. ئەگەر سەیری مێژوو بكەی، 4000 ساڵ پێش ئێستا ئۆرشەلیم لە سەردەمی پەیامبەر و شا داوددا پایتەختی دەوڵەتی جوولەكە بووە.
رووداو: بەڵام ئێستا نیوەی ئۆرشەلیم عەرەبی موسڵمانە، ئەمە تازە ناگۆڕدرێت. ئێوە چۆن دەتانەوێ بیگۆڕن؟
میكی لێڤی: بڕوام پێبكە كە لەو موسڵمانانەی ئۆرشەلیم بپرسیت: دەتەوێ لە دەوڵەتی ئیسرائیلدا لەگەڵ جوولەكە بژیت؟ ئەگەر لە دەرەوە ئەو پرسیارەی لێبكەی دەڵێ "نا"، بەڵام ئەگەر بیهێنییە ژوورەوە و هەمان پرسیاری لێبكەی دەڵێ "بەڵێ". هۆیەكەشی ئەوەیە ئەگەر ببنە ئیسرائیلی بیمەی تەندروستی وەردەگرن، ئاسایشی كۆمەڵایەتییان بۆ دەستەبەر دەكرێت، هەروەها دەبنە خاوەنی پاسپۆرتی ئیسرائیلی و دەتوانن بەكەیفی خۆیان بۆ وڵاتانی جیهان سەفەر بكەن و بێنەوە. دەشتوانن بەكەیفی خۆیان بڕۆنە تێل ئەڤیڤ و بێنەوە. واتە ئازادیی تەواوەتی وەردەگرن. ئەوان بەچاوی خۆیان دەبینن كە لە دیوی فەڵەستین چ باسە و نەخۆشخانەكانی رامەڵڵا چۆنن. لەكاتێكدا باشترین نەخۆشخانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئێستا لە ئۆرشەلیمە. كەواتە ئەوان بیر لەوە دەكەنەوە كە نەخۆشخانەی ئۆرشەلیم هەڵبژێرن یان ئەوانەی رامەڵڵا. ئەوان لە ژوورەوە بەڕوونی پێماندەڵێن: "دەمانەوێ لێرە لەگەڵ ئیسرائیلییەكان بین".
رووداو: لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا پارتە سیاسییەكانی فەڵەستین بە هیچ شێوەیەك مساوەمە لەسەر ئۆرشەلیم ناكەن، چۆن دەتانەوێ بگەنە ئاشتی ئەگەر ئێوەش هەمان پێداگیری بكەن؟
میكی لێڤی: با شتێكت لێ بپرسم: شارەكانی مەككە و مەدینە پایتەختی عێراق یان سعودییەن؟ دەزانین وەڵامەكە نەخێرە. كەواتە چ پێویست دەكات ئەو هەموو پێداگیرییە لەسەر ئۆرشەلیم بكرێت بۆ پایتەختی فەڵەستین؟
رووداو: فەڵەستینی و عەرەبەكانیش هەمان پرسیار لە ئێوە دەكەن: بۆچی هێندە پێداگیری لەسەر ئۆرشەلیم دەكەن، لەكاتێكدا تێل ئەڤیڤ بووەتە پایتەختی ئیسرائیل؟
میكی لێڤی: نەخێر وانییە و ئەمە جیاوازە. با سەیری مێژوو بكەین. سەیری مێژووی 3000 ساڵ پێش ئێستای ئۆرشەلیم بكە، تەنانەت لە كتێبە ئیسلامییەكانیشدا قەت ئۆرشەلیم پایتەختی وڵاتێك نەبووە كە ناوی فەڵەستین یان ئوردن بووبێت. ئوردن دەوڵەتێكی تازەیە، فەڵەستینیش وڵاتێكی تازەیە. من باسی 3000 ساڵت بۆ دەكەم. تكایە بەڵگەنامە ئاركیۆلۆژییەكان لەبارەی ئۆرشەلیمەوە بدۆزەوە تاوەكو لە مەبەستم تێبگەی. تەنانەت لە قورئانیشدا بۆ یەك جاریش ناوی ئۆرشەلیم، وەكو ئۆرشەلیم نەهاتووە.
رووداو: با بگەڕێینەوە سەر بنەچە كوردییەكەت. تۆ پێتگوتم زۆر شانازی بەوەوە دەكەیت كە كوردیت. ئەوەشمان زانی كە رۆژێك لە رۆژان یەكێك بوویت لە دەستڕۆیشتووترین پیاوەكانی ناو ئۆرشەلیم. بەر لە تۆ نزیكەی چوار سەد ساڵ لەمەوپێش سەلاحەدینی ئەیوبی هاتووەتە ئۆرشەلیم. وەك چۆن شانازی بە كوردبوونەكەتەوە دەكەی ئاواش شانازی بە سەلاحەدینی كوردەوە دەكەیت؟
میكی لێڤی: دەزانی ئەمە پرسیارێكی قورسە. چونكە ئێمە زۆر لەپێش سەلاحەدینی ئەیوبییەوە لێرە بووین. وەك پێمگوتی ئەگەر بەڵگەنامە ئاركیۆلۆژییەكان سەیر بكەی بۆت رووندەكاتەوە كە ئێمە پێشتر لێرە بووین یان سەلاحەددین. من سەد لەسەد دڵنیام دەگەیتە ئەو ئەنجامەی ئێمە لەپێش ئەوەوە لێرە بووین.
رووداو: لە ساڵی 1991ەوە حكومەتی كوردستان هەیە، پێتوایە كاتی هاتبێت كوردستان سەربەخۆ بێت؟
میكی لێڤی: كوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت و ئومێدەوارم بگاتە ئەو سەربەخۆییە. تەنیا دەتوانم ئەوەندە بڵێم.
رووداو: ئەوەی كە كوردیت و ئومێدەواریت كوردستان سەربەخۆ بێت وای لێكردووی بڕوات بەوە هەبێت كە فەڵەستینییەكانیش ببنە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان؟
میكی لێڤی: بێگومان ئەمە راستە. هەم لەبەرئەوەی كوردم و هەم لەبەرئەوەی دەزانم بۆ ئایندەی ئیسرائیلیش باشە، دەمەوێ ئاشتیمان لەگەڵ فەڵەستینییەكان هەبێت.
رووداو: زۆركەس لە كوردستان دەڵێن مادام ئەو هەموو كوردە لە ئیسرائیل هەن بۆچی پشتیوانی لە كوردستان ناكەن و لۆبیمان بۆ ناكەن بۆئەوەی سەربەخۆ بین؟
میكی لێڤی: پێموایە دەبێ ئەوە بكەین. ناتوانم پێتبڵێم كەی و چۆن، بەڵام دەزانم دەبێ ئەمە رووبدات. دەبێ لەنێو ئیسرائیل دەست بە گەنگەشە بكەین بۆئەوەی بزانین چۆن ئەمە دەكەین. من خۆم بڕوای تەواوم بە سەربەخۆیی كوردستان هەیە و واشدەكەم ئەمە ببێتە مژاری گەنگەشە لەنێو پارتەكەمدا.

_page-0001.jpg&w=3840&q=75)