رووداو - هەولێر
دڵشاد سەعید، ڤیۆلۆنیست و كۆمپزەری كورد ئەوكاتەی بۆ یەكەمجار ئامێری ڤیۆلۆنی بەدەستەوە گرتووە قەت لەو باوەڕەدا نەبووە رۆژێك لە رۆژان وەكو مایسترۆیەك خۆی لەبەردەم ئۆركێسترایەكی گەورەدا دەبینێتەوە. دڵشاد سەعید كە بەم دواییە بەهاوكاریی (تۆڕی میدیایی رووداو) سیمفۆنیای پێشمەرگە و شنگالی لەگەڵ ئۆركێسترای سیمفۆنی نیشتیمانیی چیك و كۆڕاڵی كوینی پراگ بەرهەم هێنا، دەڵێت "ئەو دوو كارە پڕشانازیترین كارن بۆ من".
رووداو: دەتوانین بڵێین "پێشمەرگە" و "شنگال" پڕشانازیترین دوو كاری تۆن؟
دڵشاد سەعید: بەڵێ وایە، لەبەرئەوەی قەت بۆ ماوەی دوو ساڵ بەكارێكەوە سەرقاڵ نەبووم.
رووداو: پڕۆژەی داهاتووت چی دەبێت؟
دڵشاد سەعید: بەر لەو دوو بەرهەمە سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەلبوومە نوێیەكەم بووم كە چەند پارچە میوزیكێكە بە ئامێری ڤیۆلۆن، دەمەوێت تەواویان بكەم. هەروەها سەرقاڵی خوێندنی دكتۆرام لە بوارەكەی خۆمدا.
رووداو: تۆ لە زۆر بۆنەدا لە دەرەوەی كوردستان میوزیكی كوردیت پێشكەش كردووە، كەسانی بیانی و بە تایبەت ئەوروپییەكان چۆن دەڕواننە میوزیكی كوردی؟
دڵشاد سەعید: ئەوان زۆر زۆر كەم ئاگاداری میوزیكی كوردین، میوزیكی خۆرهەڵات زۆر كەم لە ئەوروپادا ناسراوە و میوزیكی كوردیش كەمتر. من لە رێگەی بەرهەمەكانمەوە كارم لەسەر ئەوە كردووە كە پردێك لە نێوان كولتووری خۆرهەڵات و خۆرئاوادا دروست بكەم، لە رێگەی ئەم هەوڵەمەوە توانیومە وابكەم ئەوروپییەكان گوێ لە میوزیكی من بگرن.
رووداو: لە كوردستان كاری سیمفۆنی و ئۆركێستراییت پێشكەش كرد، بەبڕوای تۆ ئەم كارانە هێشتا بۆ كورد زوو نین، لە كاتێكدا گوناهی خەڵكی تێدا نییە كە كەمتر ئاشنای ئەم جۆرە بەرهەمانەن؟
دڵشاد سەعید: من ئەو ترسەم هەبوو لە هەمان كاتیشدا نەمبوو، چونكە لە تیپی میوزیكی دهۆك بەرهەمەكانی منیان قبووڵ بوو كە جیاواز بوون، لەبەر ئەوەی رۆحی میوزیكی كوردیی هەر تێدا بوو، لەو دوو بەرهەمەدا گوێگر دەزانێ كە سیمفۆنیایە، بەڵام لە هەمان كاتدا هەست دەكات كە شتێكی تێدایە پەیوەندیی بەوەوە هەیە.
دەمزانی كە كارەكەم جەماوەری دەبێت، بەڵام بڕوام نەدەكرد خەڵك لەگەڵیدا بگری، بۆ من مایەی شانازییە خەڵك ئەو جۆرە میوزیكەی قبووڵ بێت كە بۆ ئەوان تا رادەیەك نوێیە. لەدوای پێشكەشكردنی كۆنسێرتەكەم لە كوردستان، ژن و پیاوی بە تەمەن دەستیان ماچ دەكردم. بە چاوی خۆم بینیم خەڵك لە كۆنسێرتەكەدا دەگریان، بەبڕوای من ئەمە وەڵامێكی باشە بۆ پرسیاری هەردووكمان.
هەروەها دەمەوێ ئەوەش بخەمەڕوو كە بەشێكی دیكەی سەركەوتنی ئەو كارە ئەوەیە میوزیكی كوردی و ئەوروپی تێكەڵ بەیەك كراوە، لە هەمان كاتدا بابەتی پێشمەرگە و شنگال لەو دۆخەی ئێستای كوردستاندا كاریگەریی خۆی لەسەر جەماوەر هەیە.
رووداو: حەزت دەكرد كێ یەكەمجار گوێی لەو دوو بەرهەمەت بێت؟
دڵشاد سەعید: پێشمەرگە و خەڵكی شنگال. هەوڵی ئەوەشم دا كە لە كەمپێكی ئاوارەكانی شنگال پێشكەش بكرێت، بەڵام لەڕووی تەكنیكییەوە كەمێك سەخت بوو، بۆ بەرهەمی پێشمەرگەش بەهەمان شێوە، پێشنیازم كرد لە بەرەكانی جەنگدا كارەكە پێشكەش بكەین.
رووداو: چۆن هەڵسەنگاندن بۆ كاری لەم شێوەیەی تۆ بكەین، یان شاكارە هونەرییەكان لە كارە لاوازەكان جیابكەینەوە، چونكە كورد لەم رووەوە ئەزموونی كەمی هەیە؟
دڵشاد سەعید: كاری باش دوای تەواوبوونی، نابێت خودی خۆمان هەڵسەنگاندنی بۆ بكەین، دەبێت بیبەینە دەرەوە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر، دواتر بۆ ئەوروپا و ئەمریكا، لەوێ هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت نەك لە ناوخۆ، واتە پێویستە كاری باش لە جیهاندا هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت.
رووداو: ئەگەر ژیان دووبارە ببێتەوە، جارێكی دیكە میوزیك هەڵدەبژێرییەوە؟
دڵشاد سەعید: بەڵێ. حەزم دەكرد تەمەنم چوار و پێنج ساڵان بووایە كاتێك كە دەستم بە میوزیك كرد. لەو تەمەنەدا خێزانەكەم هەستی بەوە كردووە كە گوێگری میوزیك بووم. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا كە ئەوكات ماڵمان لە موسڵ بوو، ئامێرێكی ئیقاعم هەبوو. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا ئامێری تایبەت بە خۆمم دروست كردووە، بۆیە ئەگەر لەو تەمەنەدا ڤیۆلۆنم بژەنیبووایە زۆر گرنگ دەبوو.
من درەنگ دەستم پێكرد، چونكە باوكم سەرەتا رازی نەبوو بچمە پەیمانگای هونەرە جوانەكان، بۆیە بۆ ماوەی دوو مانگ لە پۆلی چواری ئامادەیی خوێندم، سەرەتا لەبەرئەوەی ڤیۆلۆنم نەبوو نەمتوانی بخوێنم، بەڵام دواتر سوپاس بۆ خودا توانیم پلەی یەكەم لەسەر پەیمانگا بەدەستبێنم، بۆیە دەڵێم ئەگەر لە تەمەنی پێنج ساڵیدا كەمانم بژەنیبووایە، بێگومان ئێستا شتەكان بە جۆرێكی دیكە دەبوون.
رووداو: دەتەوێت لە رێگەی میوزیكەوە چ پەیامێك بگەیێنی، ئەگەر لە بابەتی نەتەوەیی دەربچین و جیهانیانە بیر بكەینەوە؟
دڵشاد سەعید: جیهانگیری تا بڵێی باشە، لە هەمانكاتدا تا بڵێی خراپە، من وەكو خۆم قسە دەكەم و دەڵێم بەداخەوە نەریتی ئێمە یان هی هەركەسێك خەریكە بەهۆی جیهانگیرییەوە لەناودەچێت، بە تایبەت ئەوانەی كە بناغەیەكی باشیان دانەنابێت، ئەمە زۆر مەترسیدارە. بۆ نموونە ئەمڕۆ میوزیكی ئەمریكی بە هەموو جۆرەكانییەوە خەریكە جیهان داگیر دەكات. لای ئێمەش خەریكە وای لێدێت. هەرچەندە من دژی ئەوە نیم، بەڵام نابێت ئەمە لەسەر حیسابی میوزیكی خۆت بێت و ببێتە هۆكاری ونبوونی. هەروەها پێویستە كاری میوزیكی وەك كارێكی بازرگانی سەیر نەكرێت، واتە هونەر بۆ هونەر بكرێت نەك وەك كارێكی بازرگانی چاوی لێبكرێت، بەڵام بۆ كورد سەختترە چونكە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتین، ئەگەر كولتووری خۆمان لەدەست دا، ئەوكات ئەوەی كردوومانە هەمووی دەفەوتێ.
رووداو: جگە لە میوزیك، كاتی دیكەت چۆن بەسەر دەبەیت؟
دڵشاد سەعید: زۆر حەزم لە گەشت و وەرزشكردن و شەترەنجە.
رووداو: دەڵێن رۆژانە 18 كاژێر راهێنانت لەسەر ئامێری ڤیۆلۆن كردووە، ئەوە راستە؟
دڵشاد سەعید: ئەو ژمارەیە دروست نییە، زۆرترین ماوە راهێنانم كردبێت 12 كاژێر بووە.
رووداو: كاتێك كە گەنج بوویت و كەمانت دەژەنی، خەونەكانت هێندە گەورە بوون كە رۆژێك لە رۆژان ببیتە رێبەری ئۆركێسترایەك؟
دڵشاد سەعید: نەخێر، سەرەتا وەك حەز بوو. دواتر مرۆڤ بیر لەوە دەكاتەوە كە كاری گەورە بكات و خزمەتی میللەتەكەی بكات.
دڵشاد سەعید:
- ساڵی 1958 لە شاری دهۆك لەدایك بووە.
- ساڵی 1977 پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی دهۆكی تەواو كردووە.
- ساڵی 1979 گرووپی میوزیكی دهۆكی دامەزراندووە.
- ساڵی 1984 لە بەریتانیا دەستی بە خوێندن كردووە.
- ساڵی 1988 بڕوانامەی ماستەری لە زانكۆی وێڵز بەدەستهێناوە.
- لە ساڵی 1991ەوە لە نەمسا نیشتەجێیە و لەزانكۆكانی ئەو وڵاتە وانەی میوزیك دەڵێتەوە.

زۆر حەزم لە گەشت و وەرزش و شەترەنجە
رووداو: دەڵێن رۆژانە 18 كاژێر راهێنانت لەسەر ئامێری ڤیۆلۆن كردووە، ئەوە راستە؟
دڵشاد سەعید: ئەو ژمارەیە دروست نییە، زۆرترین ماوە راهێنانم كردبێت 12 كاژێر بووە.
رۆژانە نزیكەی 12 كاژێر كەمانچەم ژەنیوە
رووداو: كاتێك كە گەنج بوویت و كەمانت دەژەنی، خەونەكانت هێندە گەورە بوون كە رۆژێك لە رۆژان ببیتە رێبەری ئۆركێسترایەك؟
دڵشاد سەعید: نەخێر، سەرەتا وەك حەز بوو. دواتر مرۆڤ بیر لەوە دەكاتەوە كە كاری گەورە بكات و خزمەتی میللەتەكەی بكات.
دڵشاد سەعید:
- ساڵی 1958 لە شاری دهۆك لەدایك بووە.
- ساڵی 1977 پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی دهۆكی تەواو كردووە.
- ساڵی 1979 گرووپی میوزیكی دهۆكی دامەزراندووە.
- ساڵی 1984 لە بەریتانیا دەستی بە خوێندن كردووە.
- ساڵی 1988 بڕوانامەی ماستەری لە زانكۆی وێڵز بەدەستهێناوە.
- لە ساڵی 1991ەوە لە نەمسا نیشتەجێیە و لەزانكۆكانی ئەو وڵاتە وانەی میوزیك دەڵێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ