بەوێنە.. زانا عەبدوڵڵا چووە ژیانی هاوژینییەوە

30-07-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری میوزیک
A+ A-


رووداو – هەولێر

هونەرمەندی گەنج زانا عەبدوڵڵا، لە سەرەتا ئەمساڵ لەگەڵ کچێکی کوردی دانیشتووی سوێد ئەلقەی دەستگیرانی گۆڕیەوەو رێورەسمی مارەبڕینی ئەنجامدا، لە چەند رۆژی رابردووش ئەو هونەرمەندە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامداوە.



زانا عەبدوڵڵا لە بارەی هاوژینەکەی بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاندبوو، کە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەو کچە هەبووە، کچەکە لە  سوێد گەڕاوەتەوەو ئەلقەی هاوژینیان گۆڕیوەتەوە، باسی لەوەشکرد کە لە دوای گواستنەوەی هاوژینەکەی لە باشووری کوردستان ژیان بەسەر دەبەن.



زانا عەبدوڵڵا، بە گۆرانی "مەڕۆ" ناوبانگی زۆری بەدەستهێنا، خاوەنی ئەلبومێکی گۆرانییە بەناوی "گریان" کە لە ساڵی 2011 بڵاویکردووەتەوەو 3 لە گۆرانییەکانی نێو ئەلبومەکەی کلیپکردووە.


 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە