رووداو - هەولێر
شەهریار جەمشیدی، میوزیکژەن و گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەم دواییە بەشداری لە فێستیڤاڵێکی میوزیکی لە شاری مۆنترۆ لە وڵاتی سویسرادا کرد، تێیدا میوزیکی رەسەنی کوردی پێشکەشکرد.
ئەو میوزیکژەنە کوردە بەم دواییە بەشداری لە چالاکییەکانی فێستیڤاڵی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ میوزیکی (ئیرتیجالی) کرد، تێیدا وەک میوزیکژەنێکی کورد بەشداربوو و موزیکی رەسەنی کوردی پێشکەشکرد.
جەمشیدی لەمبارەیەوە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند ئەو نەک تەنها وەک تاکە میوزیکژەنێکی کورد، بەڵکو وەک تاکە میوزیکژەنێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداربوو، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو وڵاتەکەی جێهێشتووە و ئێستا وەک هونەرمەندێک بیر لە جیهانیبوون دەکاتەوە.
روونیشیکردەوە "هیچ شتێک لەم جیهانە لە میوزیک بەهێزتر نییە، بۆ ئەوەی رووبەڕووی جەنگ و کوشتن ببتتەوە".
لەم فێستیڤاڵەدا موزیکییەدا زیاتر لە 70 میوزیکژەن لەسەر ئاستی جیهاندا بەشداربوون و جەمشیدی لە رێگەی ئامێری کەمانچەوە تاکژەنیی کرد.
شههریار جهمشیدی، ساڵی 1971 لە شاری کرماشان لە دایکبووە، دهرچووی بهشی میوزیکی زانکۆی هونهری تارانە، گرووپی میوزیکی دیلانی دامەزراندووە کە تا ئێستا چەندین کۆنسێرتی پێشکەشکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ