نووسەر و رووناكبیر فەرهاد پیرباڵ لە كارە هونەرییەكانی بەردەوامە، ئەو دوای ئەوەی لە نووسینی چیرۆك، رۆمان و دەقی شانۆیی دەستی بە هونەری وێنەكێشان كرد، ئێستاش یەكەم كلیپی گۆرانی بە ناوی (پایز) تۆماركردووە.
لەو كلیپەدا پیرباڵ پێچەوانەی سرووشتی خۆی دڵتەنگ دەردەكەوێ و خۆی دەگری و داوا دەكات "بگرین".
فەرهاد پیرباڵ سەرقاڵی فیلمێكی سینەماییشە، كە ئەو وەك كارەكتەری سەرەكی رۆڵ دەبینێ، بەڵام پێناچێت بەو فیلمەش كۆتایی بە كاروانی كارە هونەرییەكانی بهێنێت، چوەنكە وەك خۆی پێشتر ئاماژەی پێكردووە ئەو نیازی هەیە لە داهاتوودا رووبكاتە چیاكانی كوردستان و لە هەر ئەشكەوتێك پەیكەرێك دروست بكات.
مافی بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە پارێزراوە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو و دووبارە دانانەوەی بۆ هیچ دەزگایەکی راگەیاندن نییە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ