رووداو – هەولێر
گەورە کۆمپانیای جیهانی گووگل، بەدوای پسپۆڕی زمانی کوردی دەگەڕێت، بۆ ئەوەی هاوکاری ئەو کۆمپانیایە بکات لە بەهێزکردنی بەشی زمانی کوردی لە خزمەتگوزاری وەرگێڕان Google Translate –ی ئەو کۆمپانیایە, کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا چالاک بکرێت.
کۆمپانیای گووگل، لیستی 24 زمانی جیهانی تری بۆ ریزبەندی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی ماڵپەڕەکەی زیادکردووە، کە تا ئێستا چالاک نەکراون، یەکێک لەو زمانانەش کوردییەو ئێستا ئەو کۆمپانیایە بەدوای پسپۆڕی زمانی کوردی دەگەڕێت، بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە خزمەتگوزارییەکە لە ماوەیەکی نزیکدا چالاک بکات.
گووگل داوای لە بەکارهێنەرە کوردەکانی کردووە، کە فۆڕمێک هاوشێوەی سیڤی پڕ بکەنەوەو بۆ ئەو کۆمپانیایەی بنێرن، داواشی کردووە ئەو کەسانەی کە فۆڕمەکە پڕ دەکەنەوە، جگە لە زمانی کوردی، زمانی ئینگلیزیش بەباشی بزانن.


.jpg&w=3840&q=75)
