سومەییە دەیگرێت

12-07-2014
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن سومەیە خەشاب
A+ A-

رووداو- ئاژانسەكان

ئەكتەری بەناوبانگی میسری سومەیە خەشاب دەڵێت لە مانگی رەمەزان قورئان دەخوێندنێت، هەروەها نوێژ دەكات و رۆژووش دەگرێت.

سومەیە، كە لە فیلم و دراماكانی میسری زیاتر رۆڵی ئافرەتێكی وەرژێنەر و سێكسی دەبینێت، بەڵام لەمانگی رەمەزان بەشێوازێكی دیكە دەردەكەوێت، سومەیە خەشاب دەڵێت "رەمەزان هەر تەنیا رۆژوگرتن و عیبادەتكردن نییە، بەڵكو شیرینی و خواردنی رەمەزانیش تام و چێژی تایبەت بەخۆی هەیە، بەتایبەت لە میسر رەمەزان كەشێكی خۆشی هەیە."

سومەیە خەشاب سوودێكی دیكەی رەمەزانیش باس دەكات و دەڵێت "بۆ ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان لاواز بكەن رەمەزان دەرفەتێكی زۆرباشە، بەڵام رەنگە من لەبەر زۆرخۆرییەكەم كیلۆیەك یان دوو كیلۆ زیاد بكەم".



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە