رووداو- دهۆک
چالاکییه‌کانی سێیه‌مین خولی فێستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له دهۆک به‌رده‌وامه بۆ ئه‌مڕۆش له سێیه‌مین رۆژی فێستیڤاڵه‌که زیاتر له 20 فیلم پیشانده‌درێن، که زۆرینه‌ی فیلمه‌کان بیانین.
ژمارەیەک لە سینماکاران و بەشدارانی فیستیڤاڵەکە دەڵێن، بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە لەکاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان لە گەڵ داعش لە شەڕدایەو ئەمەش بە مانای ئەوەدێت ،کورد میله‌تێکه له هه‌موو بارودۆخێکدا کو‌لتوور و هونه‌ری له بیره.
چالاکییه‌کانی سێیه‌مین خولی فێستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له دهۆک به‌رده‌وامه بۆ ئه‌مڕۆش له سێیه‌مین رۆژی فێستیڤاڵه‌که زیاتر له 20 فیلم پیشانده‌درێن، که زۆرینه‌ی فیلمه‌کان بیانین.
سینه‌ماکارانی به‌شداربوو و میوانانی فێستیڤاڵه‌که، ئاستی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌که به‌باشی ده‌بینن، لێره زیاتر له 130 فیلمی 42 وڵاتی دونیا و فیلمه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان پیشانده‌درێن.
ئه‌م فێستیڤاڵه له کاتێکدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، که دهۆک درێژترن سنووری شه‌ڕکردنی له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه، میوانان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه له‌م کاته‌دا مانای ئه‌وه‌یه، که کورد میله‌تێکه له هه‌موو بارودۆخێکدا کو‌لتوور و هونه‌ری له بیره.
جولیا دۆبرێ سینه‌ماکاری رۆمانی و ئه‌ندامی لێژنه دادوه‌ری بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" شتێکی زۆر گرنگه که ئه‌م فێستیڤاڵه له‌م کاته‌دا لێره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زۆر جوان بوو که سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی فێسیڤاڵه‌که بوو، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و سینه‌مای خۆشده‌وێ و خه‌می ده‌خوا، خه‌می کو‌لتوور ده‌خوا، نه‌ک ته‌نیا خه‌می سیاسه‌ت و پاره".
سه‌رپه‌رشتیارانی فێسیڤاڵه‌که پێیانوایه، که به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه له‌م کاته‌دا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئاستی به‌ڕێوه‌چوونی فێسیڤاڵهکهش له ساڵانی رابردوو پێشکه‌وتوتره.
سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆک ماوه‌که‌ی یه‌ک هه‌فته‌یه‌و فێستیڤاڵه‌که به یه‌کێک له گرنگترین فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌کانی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت، هەروەها نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌کات له فێستیڤاڵی جیهانی ئۆسکاری ئاسیا.


