هێرۆ و فریا دڵخۆش مەكەن

07-12-2016
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن هێرۆ فریا
A+ A-

رووداو- هەولێر

هێرۆ و فریا، نوێترین گۆرانیی هاوبەشیان بەناوی (دڵخۆشم مەكە) لە شاری هەولێر كلیپ كرد.

فرمێسك محەممەد، دەرهێنەری ڤیدیۆكلیپەكە بە (رووداو)ی راگەیاند، دڵخۆشم مەكە ناوی نوێترین گۆرانیی رۆمانسی هەردوو هونەرمەند هێرۆ و فریایە كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانن و بڕیارە ئەم بەرهەمەیان لە ماوەیەكی نزیكدا بڵاو بكرێتەوە. گوتیشی "گۆرانییەكە كلیپێكی ناوازەی بۆ كراوە كە من و رۆزبێ میربەگی كاری دەرهێنانمان بۆ كردووە".

گۆرانییەكە لە ئاواز و تێكستی هونەرمەند فریا خۆیەتی و بەشێوازێكی زۆر درامی و رۆمانسی كاری لەسەر كردووە. فرمێسك گوتی "لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا ڤیدیۆكلیپەكە بڵاودەكرێتەوە".

ئەم ڤیدیۆ کلیپە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای (Shot agency)ەو لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاودەکرێتەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە