ئەلبوومە نوێیەکەی ئەیوب عەلی بێسنوورە

06-01-2014
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن ئەیوب عەلی
A+ A-
رووداو- هەولێر

ھونەرمەند ئەیوب عەلی لە پرپێس کۆنفرانسێکدا، کە دوێنی لە هۆتێل چوارچرا ئەنجامدرا، ئەلبوومی بێ سنووری بڵاوکردەوە.

ئەیوب عەلی، لەم پرێس کۆنفرانسە ناوەرۆکی ئەلبوومەکەی ئاشکرا کرد و گوتی: ئەلبوومی بێ سنوور لە 10 تڕاک پێکهاتووە و لە 6 وڵات کاری میوزیکی بۆ ئەنجامدراوە.


لە بارەی ناوی ئەلبوومەکەی، ئەیوب رایگەیاند: "لەبەر ئەوە ناوم ناوە بێ سنوور، چونکە ھونەر سنووری نییە".

هەروەک ئەیوب عەلی رایگەیاند، ئەلبوومەکە زیاتر لە ٧ مانگە کۆتایی پێھاتووە، بەڵام ناوەندی ئارۆ ھۆکاری دواکەوتنی ئەلبوومەکەم بوو، چونکە ئەوان ئەرکی بڵاوکردنەوەیان گرتە ئەستۆ و دەبوایە زوتر ئەلبوومەکە بڵاوبکەنەوە.

ئەیوب باسی لەوەش کرد، کە چەند بەرھەمێکی کۆنی نوێ کردووەتەوە و سوپاسی ھەموو ئەو کەسانەشی کرد، کە ھاوکارییان کردووە لە بەرهەمهێنانی ئەو ئەلبوومەی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە