نەوزاد هادی وەڵامی لەنجە عەلی دەداتەوە

02-09-2015
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن نەوزاد هادی لەنجە عەلی رووداوی ئەمڕۆ
A+ A-

رووداو- هەولێر

خانمە گۆرانیبێژ لەنجە عەلی لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی(تۆڕی میدیایی رووداو)، داوای لە نەوزاد هادی کرد بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرت لە هەولێر هاوکاری بکات، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێریش بەدەم داواکارییەکەی هاتوو ئامادەی خۆی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.


نەوزاد هادی پارێزگای هەولێر دەربارەی ئەم داوای گۆرانبێژ لەنجە عەلی، کە ئاراستەی کردبوو بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند" ئێمە وەک پارێزگای هەولێر ئامادەین هەموو هاوکارییەکی هونەرمەند لەنجە عەلی بکەین بۆ سازکردنی کۆنسێرت لە هەولێر، لە رێگای ئێوەشەوە داوا لە لەنجەخان دەکەم سەردانی پارێزگا بکات بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکەی".

شەوی سێشەممە 1-9-2015 لەنجە عەلی لە وەڵامی پرسیارێکی هیوا جەمال پێشکەشکاری بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ، کە بۆچی هەموو کۆنسێرتەکانی لە شاری سلێمانی بووەو لەهەولێر کۆنسێرتی نەکردووە، گوتی" ئەگەر هاوکاریم بکرێت زۆر پێمخۆشە کۆنسێرت لە هەولێرو شارەکانی دیکەی کوردستانیش بکەم، بۆیە لێرەوە داوا لە نەوزاد هادی دەکەم هاوکاریم بکات بۆ ئەوەی کۆنسێرت لەشاری هەولێر سازبکەم".

رۆژانی 27 و 28ی ئەم مانگە لە ھۆڵی تەلاری ھونەری شاری سلێمانی لەنجە عەلی کۆنسێرتێکی میوزیکی بەڕێوەبرد کە بە گوتەی خۆی 3 هەزار کەس لەو دوو شەوە ئامادەی کۆنسێرتەکەی بوون، لەنجە عەلی سوپاسی(تۆڕی میدیایی رووداو)ی کرد بۆ هاوکاریکردنی لە بەڕێوەبردنی ئەو کۆنسێرتە و داوای لە رووداو کرد بۆ سازدانی کۆنسێرت لە هەولێر یارمەتی بدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە