رووداو – هەولێر
برادەر، هونەرمەندی بەناوبانگی كورد و خەڵكی باكووری كوردستان كە ئێستا لە شاری هەولێر دەژی، سێ ئەلبوومی گۆرانی ئامادەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە و توانای دارایی ناتوانێت ئەلبوومەكانی بڵاوبكاتەوە.
برادەر بە (رووداو)ی راگەیاند "سێ ئەلبوومی گۆرانیم ئامادەن و تەواوی گۆرانییەكانیش كلیپ كراون، بەڵام ئێستا كەرتی تایبەت توانای سپۆنسەركردنی بەرهەمی هونەرمەندانی نەماوە".
گوتیشی "لە ماوەیەكی نزیكدا كلیپێكی گۆرانی نەتەوەیی بەناوی پێك بڵاودەكەمەوە، هەر لەم نزیكانەش گۆرانی بۆ ئالان كوردی و كۆبانێ و پێشمەرگە كلیپ دەكەم".
برادەر ئەگەرچی كۆلێژی پزیشكیی لە توركیا خوێندووە، بەڵام گۆرانی دەڵێت و توانای زۆری بۆ وێنەكێشان هەیە، لە ماڵەكەیدا دەیان تابلۆ هەن كە خۆی دروستی كردوون، ئەو لەوبارەیەوە دەڵێت "وێنەكێشان حەزێكی منە و هەر كاتێك لە گۆرانیگوتن بێزار دەبم، وێنە دەكێشم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ