گۆران ئینزیبات پەیامێکی بۆ هەوادارانی بڵاوکردەوە

02-04-2016
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن گۆرانی ئینزیبات
A+ A-

رووداو- سلێمانی

گۆرانی ئینزیبات، گۆرانیبێژی میللی شاری سلێمانی لە یەکەمین پەیامی دوای برینداربوونەکەی،  هەوادارانی دڵنیایان دەکاتەوە لە ماوەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە نێو بواری هونەری و دەشڵێت بە دوعای ئێوە چاکبوومەوە.


گۆران ئینزیبات لە بەشێکی پەیامەکەیدا سوپاسی کارمەندانی تەندروستی و و دەزگا ئەمنییەکان دەکات و دەڵێت " یەک یەکە دەستی ماندووبونتان دەگوشم ، سوپاس و پێزانینی خۆمتان پێ ڕادەگەیێەنم بۆ هەوڵ و ماندووبوونتان بەهۆی ناجێگیری تەندروستی من لە چەند رۆژی رابردوودا، من هەرچی بنووسم هەرچەند سوپاستان بکەم ناگات بەوەی ئێوە بۆ من کردووتانە ".

گۆران باس لە بێتاوانی خۆشی دەکات و دەڵێت " دوای ئەوەی لە ۲٨ مانگی رابردوودا لەلایەن کەسێکەوە تەقەم لێکراو بریندار کرام ، رادەگەیێەنم ، کە هێرشێکی بێ رەحمانە بوو لەبەر ئەوەی دوورو نزیک هیچ جۆرە کێشەیەکم لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییەو ئەو روداوەش بە هیچ جۆرێک پەیوەندی به منەوە نەبووەو نییە ، چونکە لە پرانسیپی مندا تەنیا دۆستایەتی و خۆشەویستی بوونی هەیە، وەک چۆن هەمیشەش بانگەشەی سەروەری یاسامانکردووە لەئێستاشدا کەیسەکەمان رادەستی دادگاکردووەو یاسامان لەسەرووی هەموو شتێکەوە داناوە".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا گۆران موژدە دەداتە هەوادارانی و دەڵێت "سوپاس بۆخودا تەندروستیم لەوپەڕی جێگیریدایەو زۆر باشم، پشتیوان بەخوا لە ئایندەیەکی نزیکدا دێمەوە لاتان".

پاشنیوەڕۆی رۆژی 28-3-2016 لەبەردەم بازاڕی مەجید بەگ كە بە بازاڕی فرۆشتنی ئامێرەكانی موزیك ناسراوە و لە شەقامی پیرەمێرد لە شاری سلێمانی، تەقە لە گۆرانی ئینزیبات كرا و دواتریش رەوانەی نەخۆشخانە كرا و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە