فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستی بە كارەكانی كرد

01-10-2016
دەرباز یونس
فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی
فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی
نیشانەکردن فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی
A+ A-

رووداو - سلێمانی

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو دەستی بە كارەكانی كرد.

ئێوارەی رۆژی شەممە 1-10-2016 یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیپێكرد و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی فێستیڤاڵەکە دەکات.

لە فێستیڤاڵەکەدا 55 فیلم کێبڕکێی وەرگرتنی خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتونی دەکەن.

فێستیڤاڵەکە چوار رۆژ دەخایەنێت و دەیان فیلمی بیانی و کوردی نمایشدەکرێن.

فوئاد جەلال، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی رایگەیاند، ئامانجیان لەو فێستیڤاڵە ئەوەیە سینەما لە كەرتی حکومەتەوە ببەنە كەرتی تایبەت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە