پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بازاڕی خانووبەرە لە ئامودا بوژاوەتەوە

29-05-2017
لۆلۆخان
خاوەن نووسینگەکانی خانووبەرە دەڵێن، بازاڕ جوڵاوە و کڕین و فرۆشتن بە زاەی دەکرێت
خاوەن نووسینگەکانی خانووبەرە دەڵێن، بازاڕ جوڵاوە و کڕین و فرۆشتن بە زاەی دەکرێت
نیشانەکردن ئامودا حەسەکە
A+ A-

رووداو- ئامودا

لە شاری ئامودای سەر بە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی ئارامی شارەکە و راوەستانی شەڕ، پرۆسەی ئاوادانکردنەوە، کڕین و فرۆشتن و دروستکردنی خانوو دەستیپێکردووەتەوە.

لەدوای تێکچوونی بارودۆخی سووریا، کارکردن بە بڕیارەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە راگیراوە، کە دروستکردنی خانوو و بینای لە رۆژئاوای کوردستان قەدەخە کردبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی دەستپێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەوە، بازاڕی کەلوپەلی بیناسازی لەو شارە بوژاوەتەوە.

خاوەن نووسینگەکانی خانووبەرە لە شاری ئامودای سەر بە پارێزگای حەسەکە دەڵێن، بازاڕ جوڵاوە، کڕین و فرۆشتن بە زەوی و خانوو دەکرێت.

جوڵانی بازاڕی خانووبەرە وایکردووە کار بۆ کرێکارانیش دروست بێت و ئەوانیش سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی خانووە رووخاوەکان و بنیاتنانی باڵەخانە و خانووی نوێن.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە