رووداو - هەولێر
لە ژێر چاودێری سەرۆکی حکومەتی کوردستان کۆمپانیای ماس گڵۆباڵ و دەزگای دارایی نێودەوڵەتی و بانکی عودە بۆ وەبەرهێنانی کارەبا لە کوردستان گرێبەستێکیان واژۆ کرد.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەرێوڕەسمی پێدانی قەرزی نێودەوڵەتی بە کۆمپانیای ماس گڵۆباڵ رایگەیاند: "ئەمڕۆ دامەزراوەی تەمویلی نێودەوڵەتی IFC، کە ئەندامێکی دیار و کارای گرووپی بانکی نێودەوڵەتییە، بە بڕی 375 ملیۆن دۆلار پرۆژەی فراوانکردنی وێستگەی کارەبای سلێمانی تەمویل دەکات و توانای بەرهەمهێنانی دەبێتە 1500 مێگاوات".



