رووداو- هەولێر
وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند، کە مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی 2014 ئامادەیە و کۆتایی ئەم هەفتەیە دابەشدەکرێت.
رێباز محەممەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە یاخود یەکشەممە، مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی 2014ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
رێباز محەممەد حەملان هەروەها گوتی، کە مووچەکە لە داهاتی ناوخۆ دابیندەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ