رووداو- هەولێر
بریكاری وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە 19/2/2014، مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە داهاتی خۆی دەیدات.
رەشید تاهیر، بریكاری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەڤزیۆنی (رووداو)، ئاشكرایكرد، سبەی چوارشەممە، هەرێمی كوردستان مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەدات، گوتیشی "بەغدا مووچە نانێرێت و دەیەوێت وەك گوشارێكی سیاسی بەرامبەر كورد بەكاری بهێنێت".
رەشید تاهیر جەختیشیكردەوە، پێویستە سەركردایەتی كورد لەوبارەوە هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت.
بریكاری وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەرێمی كوردستان لە داهاتی خۆی مووچەی پێشمەرگە دەدات، بەڵام لە توانایدانییە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات.
هەروەها گوتیشی، نابێت دەستەوەستان بوەستین، ئەگەر هاووڵاتیان تەحەمولیان هەبێت، دەتوانین دەوڵەت بەڕێوەببەین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ