"وەزارەتی دارایی رێگەی نەداوە دیوانی چاودێری دارایی كاری خۆی بكات"

11-05-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن وەزارەتی دارایی دیوانی چاودێری دارایی
A+ A-

رووداو- هەولێر

سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێ، لە بنەڕ‌تدا دیوانی چاودێری دارایی بە لاوازی دەستیپێكردووە و وەزارەتی دارایی رێگەی نەداوە دیوانی چاودێری دارایی كاری خۆی بكات.

هادی چاوشلی، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان بەشداریی بەرنامی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەڤزیۆنی (رووداو)ى كرد سەبارەت بە دەسەڵاتەكانی چاودێری دارایی لە هەرێمی كوردستان. چاوشلی رایگەیاند، لە بنەڕ‌تدا دیوانی چاودێری دارایی بە لاوازی دەستیپێكردووە.

بە ئاماژەدان بەوەی یاسای دیوانی چاودێری دارایی كەموكوڕی‌ هەیە، هادی چاوشلی رایگەیاند "هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان (سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی پەرلەمان) لەژێر چاودێری ئێمەدا نین".

چاوشلی جەختیكردەوە كە ئەركی دیوانی چاوێری داراییە چاودێری هەڵەكان بكات و لە رووی یاساییشەوە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری دارایی لە دهۆك دادەمەزرێنن.

سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان گوتیشی "لەڕووی كردارییەوە دیوانی چاودێری دارایی هەولێر و سلێمانی یەكیان گرتووەتەوە".



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە