داعش چۆن بووەتەوە دەوڵەمەندترین رێکخراوی تووندئاژۆ؟

02-04-2016
رووداو @Rudawkurdish
.....
.....
نیشانەکردن داهاتی داعش داعش
A+ A-

رووداو - هەولێر

وەڵامی ئەو پرسیارە لەو ئینفۆگرافیکە دەدەینەوە و، سەرچاوەکانی داهات و خەرجییەکانی ئەو رێکخراوە لە مانگێکدا دەخەینەڕوو. 

داهاتی داعش لە مانگێکدا

نەوت و گاز

داعش مانگانە لەڕێگەی فرۆشتنی نەوت و گاز لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی و فرۆشتنی بەشێوەیەكی قاچاخ، 2 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری دەستدەكەوێت، نەوت یەکێکە لە سەرچاوە سەرەكییەكانی دابینکردنی داهاتی داعش. 

کارەبا

رێکخراوی داعش مانگانە لەڕێگەی وەرگرتنی پارەی کارەبا 330 هەزار دۆلار کۆدەکاتەوە.

باج و سەرانە 

داعش لەڕێگەی وەرگرتنی باج و سەرانە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی، مانگانە دەتوانێت نزیکەی 2 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە، داهاتی باجیش هاوشێوەی داهاتی نەوت یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی ئەو رێکخراوە.

سەرچاوەکانی دارایی و خانووبەرە

یەکێك لە سەرچاوە گرنگەکانی کۆکردنەوەی داهاتی ئەو رێکخراوە کەرتی خانووبەرە و وردە سەرچاوە داراییەكانی دیكەن لەو ناوچانەی دەستی بەسەردا گرتوون، داعش مانگانە 3.8 ملیۆن دۆلاری لە سەرچاوە داراییەکان و کەرتی خانووبەرە دەستدەکەوێت. 

تەواوی داهاتی یەک مانگی داعش

تەواوی داهاتی داعش لە مانگێکدا 8 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە.

خەرجییەکانی داعش لە مانگێکدا

داعش سەرەڕای ئەو داهاتە زۆرەی لە مانگێکدا دەستی دەكەوێت، بەڵام خەرجییەکی گەورەشی لەئەستۆدایە و مانگانە ئەو رێکخراوە 5 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار خەرج دەكات، زۆربەی خەرجییەكەشی لە هێرش و ئۆپەراسیۆنەكان و و پێدانی پارە بە چەکدارەکانییەوە دەڕوات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە