رووداو - هەولێر
هەندێک خواردن بەهۆی هەبوونی رێژەیەکی زۆری شەکر و مادەی ئەسید زیانێکی زۆر بەددان دەگەیەنن و باشتر وایە دەستبەجێ دوای خواردن و خواردنەوەیان دەموددانی لێ پاک بکرێتەوە، ئەو 6 جۆرە خواردنە بەمەترسیدارترین جۆر دێن بۆ سەر دادن و پێویستە زوو دوای خواردنیان دەموددانی لێ پاک بکرێتەوە.
یەکەم: هەموو جۆرە میوەیەکی وشککراوە، چونکە نووسەک و پڕ شەکڕن، هەر تەنیا بەپدوو و ددان نانوسێن، هەروەها شەکرەکەی ناویشی دەبێتە خۆراکێکی باش بۆ یەکتریاکانی ناو دەم، خۆ ناکرێت مرۆڤ خۆیان لێ بەدوور بگرێت، بەڵام پێویستە هەر دوای خواردنیان یەکسەر ددانەکان بشوورێن.
دووەم: خواردنەوە گازییەکانی پڕ شەکر: وەک سۆدا و خواردنەوە وزەبەخشەکان پڕ زیانن بۆ سەر ددان، بەتایبەت ئەگەر هاتوو مرۆڤ بەپچڕپچڕ و ماوەیەک پێوەی سەرقاڵ بێ بۆ خواردنەوە، بۆ نموونە ئەگەر هەر 20 خولەک جارێکی فڕێکی لێ بدات، ئەوا چینێکی مادەی ئەسید لەسەر دادانەکان دروست دەکات، بۆیە باشتر وایە بەیەک جار لەگەڵ ژەمێکی خواردن بخورێتەوە نەک بەپچڕپچڕی.
سێیەم: شیرنایەتییە خەستەکان، ئەمەشیان خێرا بەددانەکان دەنوسێ زیانەکەشی هەر ئەوە نییە، ماوەیەکی درێژیش لە ناودەمدا دەمێنێتەوە.
چوارەم: ترشەمەنییەکانی دەوڵەمەند بەمادەی ئەسید، وەک لیمۆی ترش و تەماتە، ئەمانە دادان لێک هەڵدەوەشێننەوە، بەتایبەت ئەگەر بەتەنیا بخورێن، بەڵام ئەگەر دوای خواردنی ئاو بوخرێتەوە باشترە بۆ ئەوەى دەموددان بشورێنەوە.
پێنجەم: سوورکراوەکان، وەک پەتاتەی لەناو روون سوورکراوە، نانی سپی، ئەمانە زووتر لەناو دانەکاندا بڵاو بدەبنەوە و دەبنە خۆراکێکی باش بۆ بەکتریاکانی ناو دەم.
شەشەم: قاوە و چایە ئەوانە نەک هەر بۆیەی دادن، بگرە دادانەکانیش نووسەک دەکەن بۆ ئەوەی خواردنیان پێ بنووسێ.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ