رووداو- سەوا
ئەو سوپایەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لە شەقامەکانی بەغدای پایتەختی عێراق بڵاوەیان پێکرابوو، پاشەکشەیان کرد و سەرجەم رێگا داخراوەکانیش لە ناوەڕاستی شارەکە بە رووی هاووڵاتیاندا كرانەوە.
دوای سێ رۆژ لە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی تووند لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە خاڵەکانی پشکنین و داخستنی چەندین رێگەی سەرەکی، سەرجەم رێگاکان کرانەوەو هاووڵاتیانیش بەم دیاردەیە خۆشحاڵ بوون.
محەمەد رەبیعی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا رایگەیاند "دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکان کۆنترۆڵی پشتێنەی بەغدایان کرد، ئێستا باری ئەمنی لە بەغدا ئارامە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ