رووداو - هەولێر
ساڵێک و شەش مانگە دەنگێکی بەرزی مەترسیدار لەژێر زەوی شاری سەراوڵەی ئیلام دێت کە خەڵکی شارەکەی هەراسان کردووە و ژیانی شێواندوون.
دەنگەکە دوای بوومەلەرزەکەی کرماشان دەستیپێکردووە و دوای لافاوەکانی بەهاری ئەمساڵ زیاتر بووە. دانیشتووانی شارەکە دەڵێن، دەنگەکە وەک دەنگی تەقینەوە وایە و هەر کات دەنگ دێ، لە ماڵەکانیان دەچنە دەرەوە.
وەفدێکی ناوەندی لێکۆڵینەوە زەویناسییەکانی ئێران لە رۆژانی رابردوو بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری دەنگەکە چوونەتە سەراوڵە، هێشتا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان رانەگەیێندراوە.
دانیشتوویەکی شاری سەراوڵەی ئیلام باس لەوەدەکات، دەنگە نامۆکان ترسیان لە ناوخەڵکدا بڵاوکردووەتەوە، لە مانگەکانی سەرەتادا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەیانگوت رووداوەکە کاتییە، بەڵام ئەوە زیاتر لە ساڵ و نیوێکە هەفتەی زیاد لە دووجار دووبارە دەبێتەوە.
دەشڵێ "نیگەرانی لەلای خەڵک درووستبووە کە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە راستییەکان لە خەڵکی دەشارنەوە و هۆکارەکەی ئاشکرا ناکەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ