گالەری

27-04-2014
8 Photos
یارسان بە ئەھلی حەق یان کاکەیی تایەفەیەکی تایبەتن کە ھەڵگری بیروباوەڕی ئاینی جیاوازن لە گەلێک شوێنی کوردستاندا بڵاون بە تایبەت لە کرماشان، ئەردەڵان و گەرمیان. کاکەیی دانیشتووی کەرکووک و لێواری زێی نێوان ھەولێر-مووسڵ (سارەلوو) و شەبەک ئەمانە ھەموو بە بنەچەکی ھۆز و زمان و بیروباوەڕ دەگەنەوە یەکتر. شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی ئەھلی حەق (یارسان) لە کوردستاندا، لە کۆنەوە تا ئەم سەردەمە ھەندێک گۆڕانکاری بە خۆوە دیوە. بەڵام ئەوەی کە ھەمووان لە سەری پیداگری دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئایینی یارسان لە ناوچەکانی ھەورامان و شارەزوور و لوڕستان بڵاوبووتەوە و گەشەی کردووە، جا دواتر گەیشتووتە ناوچەکانی تری ئێران.[١]
بە بۆچوونی ھەندێک لە مێژووناسان، ناوی یارسان‌ کورتکراوەی "یارسولتان"ە [٢] و‌ مەبەست لێی سوڵتان ئیسحاقە (بە فارسی: سلطان اسحاق). [٣] کە رێبەرێکی دیاری ئەم بیروباوەڕەیە لە کوردستاندا. یاخود یارستان بە واتای شوێنی یار یا موردانی ئەھلی حەق. کۆنترین ناودارانی یارسان شاعیری بابا تاھیری ھەمەدانی (٩٣٧ – ١٠١٠)ز کە زۆربە شیعرەکانی لای یارسانەکان پیرۆزن و ھەندێک لە دێڕە دێرە شیعرەکانی ئاخێنراونە‌تە نێو نامەی سەرەنجام کە نووسراوی‌ ھەرە پیرۆزی یارسانە.ناوداران
سوڵتان ئیسحاق (١٢٧٦-١٣٩٥ز): رێبەری و دامەزرێنەری بیروباوەڕی یارسانەکانە. کوڕی شێخ عیسا بەرزنجەیە و لە پەردیوەری ھەوراماندا ژیاوە.
شائیبراھیم: کوڕی محمد گەورەسوار.
باوەیادگار: لە سەدەی ھەشتەمی کۆچیدا ژیاوە‌ مەزاری لە بناری چیای داڵاھۆیە لە نزیک گوندی زەردەی رێژاوی سەر بە کرند‌ لە رۆژئاوای‌ کرماشان[٥].
پیرشاڵیار: کە مەزارەکەی لەھەورامانیتەختە
خامۆشی
قەلەندەری
میر ئەحمەد ناسراو بە میرسوری
باوەیسی
مستەفایی
شاخوشین: لە لورستانزمانی بیروباوەری یارسانی شێوەزاری‌ گۆرانە کە زمانی دانیشتووانی چەندین دەڤەرە لە کرماشان، ئەردەڵان، باکووری لوڕستان و ھەمەدان. بۆ ماوەیەکی درێژ زمانی ڕەسمی حوکمڕانانی کوردستان و زمانی شیعر و شاعیران بووە. گێڕانەوەی بەیت و ستایشی یارسان بە ئاوازەوە وشەی گۆرانیی بە واتای ستران لە زمانی کوردیدا پەیداکردوە.
نموونەی بەیتی یارسان (شیعری شاخوشین لوڕستانی) :
یارسان وەڕا
رای حەق راسییەن بڕانان وە ڕا
پاکی و راستی و نیستی و ڕەدا
قەدەم وە قەدەم تا وە مەنزڵگا
سەرەتای دەستپێکی ئەم بزاڤە ئایینیە لە ناوچەی "لوڕستانەوە" بووە و دواتر بەرەو باکووری دەڤەری"گۆران"نشین پەرەی ستاندووە. ھەر لەبەرئەوە ناوچەکانی لوڕستان و باشووری کوردستان، لە کۆنترین بیرەوەرییەکانی "گۆران"ـەکاندا شوێنێکی بەرچاوی ھەیە، ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی کە شوێنە پیرۆزە دێرینەکانی ئەو ناوچانە، وەکوو "ئاتەشکەدەی تاقگرا" نزیک بە شاری "زەھاو" یان "دووکانی داوود" کە پەیکەرێکی دێرینەیە و دەرکەوتووە و پەیوەندی بە "ئاگر پەرستن"ییەوە ھەیە، بە پیرۆز بزانن و ناوی "دووکانی داوود"ی لە سەر دانێن و وەک میراتی پیرۆزی خۆیان رێزی لێبگرن.
وا دەزانرێت کە بیروباوەڕی یارسانی یەکێک بێت لە شیعەی تووندڕەو کە بە عەرەبی بە‌ (غولات) ناو دەبرێن واتە توندڕەو، کە لە سەدەی نؤیەمدا سەری ھەڵداوەو زیاتر بە "قزڵباش" بانگ دەکران. وشەی لێکدراوی "ئەھلی حەق" لە فەرھەنگی "صۆفیە"دا بە کەسانێک دەگوترێت کە پلە سەرەتاییەکانی تێگەیشتن "شەریعەت، تەریقەت، مەعریفەت" یان تێپەڕکردووە و گەیشتوونەتە ئەوپەڕی تێگەیشتوویی، واتە "حەقیقەت". ھەروەھا ئەم وشەیە بە مانای کەسایەتی تێگەیشتوو لە "رازی ئایین" دەگوترێت کە لەلایەن "سوڵتان سەھاک"ەوە گەشەی کردووە . سوڵتان سەھاک رێبەری دێرینی ئەم پەیڕەوویەوە لە‌ کوردستان.
ئەھلی حەق باوەڕیان بە خوادیەکی گەورە و بنچینەیی ھەیە لەگەڵ شەش ھاوشێوەی خودا (واتە رۆحی خودا لەو شەش کەسەشدا ھەیە) ھەندێک لەو کەسانەش بە پێی بیر و باوەڕی یارسانیەکان بریتین لە مەسیح، عەلی کوڕی ئەبوتالیب و سوڵتان ئیسحاق کە ئەوان پێشیان وایە سوڵتان ئیسحاق لە دایکبونەکەشی لە کەسێکی وەک مریەم بووە. شوێنەکەوتوانی یارسان باوەڕیان بە کۆپیکردنەوەی رۆح ھەیە و پێیان وایە خودا گەورە سەرەکیەکە ئیش و کاری مرۆڤ راستەوخۆ بەڕێوە نابات و بەڵکو لە ڕێگەی شەش لاشەکەوە کارەکان بەڕێوە ئەبات کە رۆحی خۆی تێکردوون. کتێبە پیرۆزەکەی یارسان ناوی کەلامی سەرەنجامە.