01-01-2025
00:58
هاووڵاتییانی ئەمریکا لە تایمز سکوێری نیویۆرک چاوەڕوانی ساڵی نوێ دەکەن
هاووڵاتییان لە تایمز سکوێری نیویۆرکەوە چاوەڕێی ساڵی نوێ دەکەن. وێنە: سینان تونجدەمیر- رووداو
لە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان، بووەتە ساڵی 2025، بەڵام ئەمریکا هێشتا لە چاوەڕوانی ساڵی نوێدایە.
زیاتر لە 100 ساڵە ئاهەنگی سەری ساڵ لە تایمز سکوێری نیویۆرک ئەنجامدەدرێت و هاووڵاتییان لە شارەکانی دیکەی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش سەردانی گۆڕەپانەکە دەکەن.
زیاتر بخوێنەوە
00:13
وڵاتی کیریباس وەک یەکەم شوێنی جیهان چووە نێو ساڵی نوێوە، لەدوای ئەوەوە وڵاتان یەک لە دوای یەک ئاهەنگی ساڵی نوێیان گێڕا.
لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا، ئاهەنگێکی گەورەی سەری ساڵ ئەنجامدرا و 9 تۆن یاری ئاگرینی تێدا بەکارهات.
دوای سیدنی وڵاتانی ئاسیا، لەنێویاندا تایوان، تایلەند، ژاپۆن و کۆریای باشوور چوونە نێو ساڵی نوێوە.
لە وڵاتی ئیماراتیش وەکو هەموو ساڵێک، بورجی خەلیفە لە شاری دووبەی بە نمایش و ئاهەنگە سەرنجڕاکێشەکانی، گەشتیارانی سەرسام کرد.
تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان ماڵئاواییان لە 2024 کردووە، بەڵام هێشتا بەشێکیان ماون.
دوایین شوێنیش کە دەچنە نێو ساڵی نوێوە، هەردوو دوورگەی بەیکەر و هاوڵەندن کە دەکەونە زەریای هێمن و سەر بە ئەمریکاوەن.
00:00
کوردستان چووە نێو ساڵی 2025
23:13
هەولێر لە ساڵی نوێ نزیک دەبێتەوە
شاری هەولێر بە رازاندنەوەی شەقام و سازکردنی چەندین ئاهەنگ، پێشوازی لە سەری ساڵی نوێ دەکات.
هاووڵاتییان لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیان هاتوونەتە دەرەوە و خۆشی دەردەبڕن.
لە ئاهەنگەکە، جگە لە خەڵکی کوردستان، چەندین گەشتیاریش بەشدارییان کردووە.
کەمتر لە کاژێرێکی دیکە کوردستان دەچێتە نێو ساڵی نوێ.
زیاتر بخوێنەوە
22:59
ئیماڕات چووە نێو ساڵی نوێوە و لە بورجی خەلیفەی شاری دوبەی ئاهەنگی ساڵی نوێ دەگێڕن.
دووبەی بۆ ئاهەنگەکە 15 هەزار و 600 یاری ئاگرینی ئامادەکردووە.
110 شارەزای نێودەوڵەتی ئامادەکارییەکەیان کردووە.
زیاتر بخوێنەوە
22:05
نیپاڵ، ئەو وڵاتەی دەکەوێتە زنجیرە چیاکانی هیمالایا، بەگوێرەی رۆژژمێری زایینی، چووە نێو ساڵی نوێ.
لە نیپاڵ ئاهەنگی سەری ساڵ ناگێڕدرێت، بەو پێیەی وڵاتەکە کار بە رۆژژمێری هیندۆسی دەکات، بۆیە رۆژی دووشەممە، 14 نیسان، سەری ساڵی نوێی تایبەت بە وڵاتەکەیە و لەو رۆژەدا ئاهەنگدەگێڕن.
زیاتر بخوێنەوە
20:17
دوایین شوێن لە جیهان کە دەچێتە نێو ساڵی 2025 کوێیە؟
کەسێک لە دوورگەی هاوڵەند وێنەی گرتووە. وێنە: Hope Ronco
وڵاتانی جیهان لە کاتی جیاواز دەچنە نێو ساڵی نوێ، دوایین شوێنیش کە بچێتە نێو ساڵی نوێ، هەردوو ویلایەتی هاوڵەند و بەیکەری سەر بە ویلایەتی هاوای ئەمریکان.
ئەم دوو دوورگەیە، دوو شوێنی دوورە دەستن و دەکەونە زەریای هێمن و هیچ دانیشتوویێکیان نییە.
19:14
لەدوای رووخانی ئەسەد سووریا ئامادەکاری بۆ چوونە نێو ساڵی نوێ دەکات
ژمارەیەک هاووڵاتیی سووریا بە جلوبەرگی بابا نوئێل وێنە دەگرن. وێنە: Reuters
سووریا یەکەمجارە دوای 53 ساڵ لە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد، ئامادەکاریی بۆ چوونە نێو ساڵی نوێ دەکات.
بەشێکی هاووڵاتییانی وڵاتەکە جلوبەرگی (سانتا - بابانوئێل) لەبەر کردووە بەبۆنەی هاتنی 2025 ئاهەنگ دەگێڕن.
سووریا نیشتمانی چەندین نەتەوەی جیاوازە لەنێویاندا، کورد، عەرەب، ئاشووری، ئەرمەنی، عەلەوی و درووز.
19:00
چین دەچێتە نێو ساڵی نوێ
چین چووە نێو ساڵی نوێوە. خەڵکی لە پەکینی پایتەختی وڵاتەکە بە لەبەرکردنی جلی سوور، سەما کردن و یاری ئاگرین پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد.
خەڵکی چین وەکو نەریتێک لەو رۆژەدا لەنێو زەرفێکی سوور پارە بە گەنجەکان دەبەخشن و سەردانی کەسوکارییان دەکەن.
زیاتر بخوێنەوە
18:06
ژاپۆن ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ دەگێڕێت
ژاپۆن چووە نێو ساڵی نوێ و بەو بۆنەیەوە ئاهەنگدەگێڕن. لە وڵاتەکە رۆژی یەکی کانوونی دووەمی هەموو ساڵێک، پشووی سەرتاسەرییە. خەڵکی وەکو ئامادەکاریی بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ، ماڵ و پەرستگەکان پاکدەکەنەوە.
لە تۆکیۆ بەر لە لێدانی زەنگی سەری ساڵی نوێ، خەڵکی لەپەرستگەی تۆکودای کۆدەبنەوە و نزا بۆ ساڵی نوێ دەکەن.
17:53
کۆریای باشوور ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ ناگێڕێت
خەڵکی لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بۆ رێزگرتن لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە وەستاون. وێنە: AFP
دوای تێکشکانی فڕۆکەیەکی کۆریای باشوور کە 179 کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا، وڵاتەکە بڕیاری داوە هیچ ئاهەنگێک بۆ ساڵی نوێ نەگێڕن.
حکومەتی کۆریای باشوور رایگەیاند، هیچ ئاهەنگێک بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ سازناکرێت، بەڵکو "ساتێک بە بێدەنگی بۆ قوربانییان دەوەستین."
کۆریای باشوور و باکوور، کاژێر 06:00 بە کاتی هەولێر چوونە نێو ساڵی نوێوە.
17:27
🟠 زانیارییەکی خێرا لەبارەی سەری ساڵی زایینی
رۆژمێری زایینی یان رۆژمێری گریگۆری لە زۆربەی وڵاتانی دنیا بەکاردێت؛ بە زایینی ناسراوە چونکە بە بڕوای کریستیانەکان لە سەروبەندی ئەم هەفتەیەدا پێغەمبەر عیسا لەدایکبووە.
یەکەم مانگی ساڵی زایینی بە مانگی (جەنیوەری - January) دەستپێدەکات کە لە "janus"ـەوە ھاتووە و بە مانای خواوەندی دەروازە و رێگە دێت لای یۆنانییە کۆنەکان.
زیاتر بخوێنەوە
17:23
پۆلیسی سلێمانی داوا دەکات ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵ بەشێوەیەکی شارستانییانە بێت
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، پلانێکی تۆکمە لەنێو شاری سلێمانی و دەورووبەری بۆ شەوی سەری ساڵ داندراوە. داواش دەکات ئاهەنگگێڕانەکە بەشێوەیەکی شارستانییانە و دوور لە تووندوتیژی بەڕێوەبچێت.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، سەرەڕای پیرۆزبایی کردن لە هاونیشتمانییان، داواشی کرد، لەکاتی ئاهەنگگێڕاندا بە هەموو شێوەیەک دوور بن لە بەکارهێنانی چەک و پێشێلکردنی ئازادی کەسانی دیکە و بە هەموو شێوەیەک دوور بن لە هەڵگرتنی چەک و بەکارهێنانی.
لەبارەی بڵاوەپیکردنی هێزەکانیشیان باسی لەوە کرد، لەو شوێنانی ئاهەنگی سەری ساڵی تێدا ئەنجامدەدرێت، هێزەکانیان چڕتر کردووەتەوە و زۆرینەشیان پۆلیسی مەدەنین و چەکیان پێ نییە.
زیاتر بخوێنەوە
17:20
ئوستراڵیاش دراوسێی نیوزیلاندە، کاژێر 16:00 بەکاتی هەولێر، کاژێر 00:00 بوو بە کاتی سیدنی و ئەو وڵاتەش پێی نایە ساڵی 2025.
ئەمەی خوارەوە ئاهەنگەکەی سیدنی بوو.
زیاتر بخوێنەوە
17:09
کاژێر 14:00ی ئەمڕۆ سێشەممە، 31-12-2024 بە کاتی هەولێر، کاژێر 00:00ی چوارشەممە، 1-1-2025 بوو لە نیوزیلاند.
لەو وڵاتە ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ بەڕێوەچوو و بەشێوەی زیندوو لە جیهان پەخشکرا، بەوەی کە هەموو ساڵێک زووتر لە هەر وڵاتێکی دیکە دەچێتە نێو ساڵی نوێ.
زیاتر بخوێنەوە
16:06
نێچیرڤان بارزانی: جهخت له پهلهكردن له دامهزراندنى كابينهى نوێى حكومهت دهكهمهوه
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان. رایگەیاند، داوا لە هەموو لايهنه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم ههمووان پێكهوه كار بكهن بۆ تێپهڕاندنى ناكۆكييهكان و بە گیانی بەرپرسیاريهتيی نیشتمانيی هاوبهشەوە، بهرهو داهاتوو ههنگاو بنێن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "لهم دۆخ و قۆناخهدا، پێكهوهيى و کاری هاوبەش تەنها رێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانمان، بۆيه جهختس له گرنگيى پهلهكردن له دامهزراندنى كابينهى نوێى حكومهتى ههرێمى كوردستان دهكهمهوه".
لەبارەی ساڵی 2024ـەوە، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "ساڵی 2024 گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورە لە ناوچەکهدا هاتنه ئاراوه كه ئاڵنگاریی ئەمنی و سیاسیيان، کاریگەری لەسەر دۆخى ههموو ناوچەکە دروست كردووه. ئەم پێشهاتانە پێویستيی بيركردنهوهيهكى باڵا و پتهوكردنى تهبايى و يهكدهنگيى ناوخۆیيمان لێ دهخوازن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری دهکەن، ههروهها بۆ سوودوهرگرتن له دهرفهتهكان".
00:39
کوردستان و بەشێک لە وڵاتان بە ئاهەنگ و یاریی ئاگرین دەچنە نێو 2025
ئاهەنگی ساڵی نوێ لە هەولێر؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
ئێستا کە ئەمە دەخوێنیتەوە ساڵی 2025 دەستیپێکردووە؛ لەوپەڕی رۆژهەڵاتی ئاسیا، دوورگەکانی نێو زەریای هێمن، نیوزیلاند و ئوستراڵیا چیدی لە 2024دا ناژین.
لەم لایڤ بلۆگەدا، سات بە سات رووداوە جۆراوجۆرەکان لە سەرانسەری جیهان دەگوازینەوە. لەگەڵمان بن.
زیاتر بخوێنەوە