لە مۆسکۆ ئاهەنگی فەرمیی سەری ساڵ بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە ناکرێت

31-12-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
سانتا کلۆزی رووسی چووەتە سنووری ئۆکراینا و ورەی سەربازەکان بەرزدەکاتەوە
سانتا کلۆزی رووسی چووەتە سنووری ئۆکراینا و ورەی سەربازەکان بەرزدەکاتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای 10 مانگ لە دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراینا، گۆڕەپانی سوور لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا جۆش و خرۆشی ساڵانی رابردووی نەماوە. 
 
حکومەتی رووسیا دەڵێت، بەهۆی خەرجیی شەڕی ئۆکرایناوە هیچ ئاهەنگێکی فەرمی ناگێڕن، بەڵام بەشێکی خەڵکی چێژ لە کەشە بەفراوییەکە دەبینن. هیواکانیش بۆ ساڵی نوێ کۆتاییهاتنی جەنگە. 
 
ئیرینا شاپۆڤالۆڤا، دانیشتوویەکی مۆسکۆیە و دەڵێت: "هیوام بۆ ساڵی نوێ ئەوەیە ئاشتی باڵبکێشێ بەسەر سەرماندا. نەک تەنیا لە رووسیا و ئۆکراینا، بەڵکو لە هەموو جیهان. خەڵکی لە هەموو شوێنێک ئازار دەچێژن." 
 
رازاندنەوەی شەقامەکانیش بۆ ئەمساڵ جیاوازە. پیتەکانی Z و O وەکو سیمبولی سوپای رووسیا لە هەموو شوێنێک هەڵواسراون. Z یانیش زاپۆبێدۆ بە واتای سەرکەوتن و O یانیش ئۆتڤاژنیێ بە واتای ئازا دێت. 
 
هەروەها وێنەی سەربازە کوژراوەکانیش نمایش دەکرێن. ژمارەیەک کەسیش روو لە ناوەندەکانی بەخشین دەکەن کە کۆمەک بۆ سەربازانی رووسیا کۆدەکەنەوە. 
 
ئێلینا و ئەلێکساندرا دەستکێش و کڵاویان بۆ سەربازان و ئەو منداڵانە هێناوە کە لە ناوچەی شەڕدان. 
 
سێرگی سۆبیانین، سەرۆکشارەوانیی مۆسکۆ گوتی، "پشووی سەری ساڵ بۆ ئەمساڵ تایبەتمەندیی خۆی هەیە؛ لە هەلومەرجێکدایە ئۆپەراسیۆنی سەربازی هەیە. بۆیە بەشێکی زۆری بۆنەکان و کاری خێرخوازی بۆ سەربازەکانمان و خێزانەکانیان تەرخان دەکرێت." 
 
دێد مۆرۆز یانیش مۆرۆزکۆی کە بە سانتا کلۆزی رووسی ناسراوە. مۆرۆزکۆ لە ئەفسانەی سلاڤیکی سەرچاوەی گرتووە و ئێستا بەشێکی گرنگی کولتووری رووسیایە لە سەری ساڵدا. لە باری ئاساییدا، لە سەری ساڵدا، دیاری دەبەخشێتە منداڵە ژیرەکان. بەڵام ئەمساڵ هاتووەتە شاری بێلگرۆدی هاوسنوور لەگەڵ ئۆکراینا و ورەی سەربازەکان بەرزدەکاتەوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.