كوردانی ئەڵمانیا بەشداری ئاهەنگەكانی سەری ساڵ دەكەن

31-12-2015
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
...
...
نیشانەکردن ئەڵمانیا
A+ A-

رووداو - ئەڵمانیا

ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا رووماڵی ئاهەنگەكانی سەری ساڵی نوێی كرد، كە بەشێك لە هاونیشتمانیانی باشووری كوردستان پەیامیان خۆیان لە رێگەی رووداو ئاراستەی كوردستان كرد.

بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆی سەڵاحەدین كە بۆ خوێندن روویان كردووەتە وڵاتانی ئەڵمانیا هیوای سەركەوتنیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دژی داعش دەربڕی.

خوێندكارە كوردەكان لە ئەڵمانیا یەكەم ساڵیانە لەو وڵاتە جەژنی سەری ساڵ دەكەنەوە.

جگە لە خوێندكارەكان، ژمارەیەك لەو گەنجانەش كە وەك كۆچبەر روویان كردووەتە ئەڵمانیا پەیامی خۆیان ئاراستەی خزم و كەسوكاریان كرد.

كوردانی ئەڵمانیا هاوشێوەی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بەشداری ئاهەنگ و جەژنی سەری ساڵ دەكەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە