وەزیری دەرەوەی رووسیا: پلانێکمان بۆ هاوئاهەنگیی گشتگیر لەگەڵ ئێران ئامادەکردووە

31-10-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، پلانێکیان بۆ واژۆکردنی هاوئاهەنگیی گشتگیر لەگەڵ ئێران ئامادەکردووە. دەڵێت، مۆسکۆ و تاران دەیانەوێت هاوئاهەنگی زیاتریان بۆ ئاشتی و سەقامگیری هەبێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە (31ـی تشرینی یەکەمی 2024) سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسی ئاسایشی مینسک کە لە بێلارووس بەڕێوەدەچێت گوتی، "رێگەیەکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی رووسیا و ئێران، واژۆکردنی پلانی هاوئاهەنگیی گشتگیر دەبێت لەنێوان رووسیا و ئێران." 
 
وەزیری دەرەوەی رووسیا لە گوتەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، "پلانەکە ئامادەکراوە بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا واژۆبکرێت. ویستی هەردوولا بۆ هاوئاهەنگیی زیاتر لە بواری بەرگری و کارکردنی پێکەوەیی بۆ ئاشتی و سەقامگیری، لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی پشتڕاست دەکەمەوە." 
 
تاوەکو ئێستا نێوەڕۆکی پلانەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام رووسیا رێککەوتنێکی هاوشێوەی لەگەڵ کۆریای باکوور هەیە کە حوزەیرانی ئەم ساڵ واژۆکرا. رێککەوتنەکە 23 بەندە و هاوئاهەنگی سەربازی، سیاسی، بازرگانی، وەبەرهێنان و ئەمنی لەخۆگرتووە. 
 
لە بەندی چوارەمیدا هاتووە، ئەگەر یەکێکیان لە جەنگ دابوو، لایەنەکەی دیکە بەبێ دواکەوتن هەموو جۆرە هاوکارییەکی سەربازی پێشکێش بەوەی دیکە بکات؛ بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی و یاساکانی هەردوو وڵات. 
 
باسکردن لەو پلانە لەکاتێکدایە، زیاتر لە دوو ساڵە رووسیا لەگەڵ ئۆکراینا لە جەنگدایە. بە گوێرەی دەزگای هەواڵگریی کۆریای باشوور، کۆریای باکوور 13 هەزار سەربازی بۆ هاوکاریکردنی رووسیا ناردووە. هەروەها، ئێرانیش لەگەڵ ئیسرائیل لە گرژیدایە. لە دەستپێکی جەنگی غەززە و ئیسرائیلەوە، ئێران دووجار هێرشی راستەوخۆ و پشتڕاستکراوەی کردووەتە سەر ئیسرائیل و ئیسرائیلیش هێرشێکی لەو جۆرەی کردووە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.