لولا دا سیلڤا بووە سەرۆکی بەڕازیل

31-10-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بەڕازیل بڵاوکرایەوە و لولا دا سیلڤا وەکو سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرا و لە یەکەم گوتاریدا جەختی لە پاراستنی دارستانەکانی ئەمازۆن کردەوە. 
 
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بە کاتی بەڕازیل (بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2022 بەکاتی هەولێر) ئەنجامی 
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بەڕازیل بڵاوکرایەوە. سەروو 120 ملیۆن هاووڵاتیی بەڕازیلی مافی دەنگدانیان هەبوو و لولا دا سیلڤا بە بردنەوەی 50.9٪ـی دەنگەکان توانی بەسەر جایر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە سەربکەوێت و دوای زیاتر لە دەیەیەک جارێکی دیکە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بگرێتەوە دەست. 
 
لولا دا سیلڤای تەمەن 77 ساڵ بە داکۆکیکارێکی سەرسەختی پاراستنی دارستانەکانی ئەمازۆن و هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی هەژاری لە وڵاتەکەیدا دەناسرێت. پێشتر لە ساڵەکانی 2003 بۆ 2010 سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کردووە. 
 
لە یەکەم گوتاری دوای سەرکەوتنیدا، ئەمانە بەڕوونی لە گوتەکانیدا بەدیکران. دوای جیاکردنەوەی 99.9٪ـی دەنگەکان، دا سیلڤا لەسەر سەکۆیەک قسەی بۆ دەنگدەرانی کرد و گوتی: "ئەرکی هەرە لەپێش و گرنگ ئەوەیە کە دڵنیایی بدەین لەوەی هەموو منداڵێک، هەموو ژن و پیاوێک بتوانن هەموو رۆژێک نانی بەیانی، نیوەڕۆ و ئێوارە بخۆن".
 
ئەوە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی بانکی جیهانی، لە سەردەمی دەسەڵاتی بۆلسۆنارۆدا کە ساڵی 2019 دەستیپێکرد، 9.6 ملیۆن کەس لەو وڵاتەدا کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاری. 
 
دیارترین ئەو پرسانەی دا سیلڤا تیشکی خستەسەر بریتی بوون لە برسێتی، ئابووری، دابەشبوونی سیاسی و لەنێوچوونی دارستانەکانی ئەمازۆن. 
 
بۆلۆسۆنارۆی تەمەن 67 ساڵە، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان بەبێدەنگی مایەوە. لەو بارەیەوە، لولا دا سیلڤا رەخنەی لە بۆلسۆنارۆ گرت و گوتی: "لە هەر شوێنێکی جیهاندا بێت، سەرۆکی دۆڕاو دانی بە دۆڕانەکەیدا دەنا". 
 
چاوەڕوان دەکرێت دا سیلڤا وەکو سەرۆکی نوێی وڵات، رۆژی 1ـی کانوونی دووەمی 2023 سوێندی دەستووری بخوات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.