خانمە کارسازێکی شنگالی لە ئەڵمانیا بزنسێکی گەورەی جوانکاری رێکدەخات

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
پاکیزە خولەکانی بە زمانی کوردی دەڵێتەوە.
پاکیزە خولەکانی بە زمانی کوردی دەڵێتەوە.
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئەڵمانیا خانمێکی شنگالی توانیویەتی ببێتە کارسازێکی سەرکەوتوو. بەڵام بەوەوە نەوەستاوە و جگە لەوەی دەرفەتی کاری بۆ خانمانی دیکە رەخساندووە، ئێستا راهێنانیش بە زمانی کوردی بە زۆر خانمی دیکە دەکات بۆئەوەی ببنە خاوەن بزنسی خۆیان.
 
پاکیزە ئەلدەخی خاتوونێکی کارسازی کوردی ئیزدیی خەڵکی شنگالە لە باشووری کوردستان، ئەو ماوەی 10 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژیت، ماوەی پێنج ساڵە کاری جوانکاریی ژنان دەکات.
 
پاکیزە ئێستا خاوەنی ناوەندێکی گەرەی جوانکارییە لە بەرلین، ئەوان جگە لە کاری جوانکاری بۆ خانمان لە ناوەندەکەیان، ئەوا خولی فێربوونیش بۆ خانمان لە بوارەکە دەکەنەوە و دەیان ژن و کچ لە ناوەندەکانیان فێری کاری جوانکاری بوونە و بڕوانامەیان بەدەستهێناوە، بەشێکیان ئێستا خاوەنی شوێنی جوانکاری خۆیانن لە شارە جیاوازەکانی ئەڵمانیا.
 
خولەکانی فێربوون تەنیا بە زمانی ئەڵمانی نین، پاکیزە دەڵێت: "پێشتر هەموو خولەکان دەبوایە بە زمانی ئەڵمانی بڵێینەوە، بەهۆی ئەوەی زۆربەی فێرخوازەکانمان کوردن و بەشێکیان زمانی ئەڵمانی بەباشی نازانن، بۆیە بڕیارماندا هەموو خولەکانی فێربوونی جوانکاری بە زمانی کوردی بڵێینەوە و وامانکرد و بەردەوامیشین".
 
پاکیزە دەشڵێت: "خولەکان تەنیا بەشێوازی تیۆری نین، بەڵکو دوای ئەوەی بەشێوەی زارەکی پێیان دەڵێین دواتر راستەوخۆ بە شێوەی کرداری هەموو هەنگاوەکانی جوانکاری بە هەموو ئەو مادانەی بەکاردێن لەبەر چاویان تاقیدەکەیەنەوە و فێریان دەکەین".
 
پاکیزە ئەلدەخی کە میوانی دیاسپۆرا بوو، روونیکردەوە، بە ئاسانی بەم رۆژە نەگەیشتووە، بەڵکو هەوڵی زۆری داوەو زۆر ماندوو بووە: "ئەگەر مرۆڤ ئامانجێکی هەبێت هیچ کارێک زەحمەت نییە و بۆ ئەوەی لە لە کاری جوانکاریش زیاتر پێشبکەوم، هەوڵی کاری نوێم داوە".
 
پاکیزە ئاشکرایکرد، کە بەشێک لە راهێنانەکانی بەشێوەی ئۆنلاینە لەگەڵ کوردستان و وڵاتانی دیکە ئەنجام دەدات.
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخشەیەکی وێناکراوی بیناکانی شارستانییەتی مایانەکان

پێنج رێگە لە شارستانییەتە کۆنەکانەوە بۆ فێنککردنەوەی ماڵان لە کەشی گەرمدا

لە شارە سەردەمییەکانی جیهان بە جۆرێک پشت بە کارەبا و ئامێرە فێنککەرەوەکان دەبەسترێت، وەک ئەوەی بۆ هەمیشە بمێننەوە و لەکارنەکەون؛ پەنجەرەی خانوو و باڵەخانەکانیان بەو جۆرە دروست دەکەن کە نەکرێنەوە. هەربۆیە کاتێک لە کەشوهەوایەکی گەرمدا کارەبا دەبڕێت، وەک ئەوەی لە تەممووزی ئەم ساڵ لە شاری هیوستنی ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا بەهۆی زریانەوە روویدا، مرۆڤ ناتوانێت لەبەر گەرما تێیاندا بمێنێتەوە.