چیرۆکی هونەرمەندێکی کریستیانی کوردستانی لە فەرەنسا؛ 'چارەنووسی ئێمە و کورد یەکە'

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
یوسف لەکاتی میوزیکژەنین و گۆرانیگوتندا.
یوسف لەکاتی میوزیکژەنین و گۆرانیگوتندا.
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە شارۆچکەیەکی خنجیلانەی دەوروبەری پاریس کۆمەڵێک ماڵباتی کریستیانی کوردستانی دەژین. ئەوانەی دەڵێی هێشتاش لە کوردستانن و بە میوزیک و گۆرانی و جلوبەرگەکانیان کولتووریی خۆیان پاراستووە. هونەرمەند سەمیر یوسف و هاوڕێ و کەسوکاری چیرۆکی خۆیان بۆ دیاسپۆرا دەگێڕنەوە. 
 
سەمیر یوسف میوزیکژەن و سترانبێژ، ماوەی 42 ساڵە لە شاری پاریس لە فەرەنسا ژیان بەسەردەبات و هەموو ئەوکاتەشی بە میوزیک و کاری هونەری بەسەر بردووە. سەمیر کریستیانە و خەڵکی گوندی بێسپنێیە و لەوێ لەدایکبووە کە نزیکە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل لە نزیک رووباری خاپوور لە سلۆپی. وەک خۆی دەڵێت: "ئێمە شرناخین کە پێشتر سەر بە مێردین بوو، بەڵام ئێستا شرناخە" و دەشڵێت، "ناوەکەم بە بە زمانی ئاشووری و کلدانی سەمیر یەوسفە".
 
سەمیر ماوەی شەش ساڵی منداڵیی خۆی لە گوندی بێسپنێ لە باکووری کوردستان بەسەردەبات، دواتر لەگەڵ خانەوادەکەی دەچێتە ئیستەنبووڵ و لەوی لە خوێندگەیەکی فەرەنسی دەخوێنێت؛ بەشێوەی ئەکادیمی ئامێری ساز فێردەبێت و دەبێتە سازلێدەرێکی بەتوانا.
 
لە تەمەنی 19 ساڵی، واتە لە ساڵی 1982 کۆچ دەکات بۆ ئەورووپا و لە شاری پاریس جێگیر دەبێت و دەمێنێتەوە. دواتر خێزان پێکدەهێنێت.
 
سەمیر یوسف لە ماڵەکەی خۆی لە نهۆمی سەرەوە ستۆدیۆیەکی بچکۆڵانەی هەیە، لەو بارەیەوە دەڵێت: "هەرچەندە ستۆدیۆیەکەم بچووکە، بەڵام بەشی کارەکانم دەکات و لەگەڵ هاوڕێکانم دێینە ئێرە و کاری میوزیک و گۆرانی دەکەین و گۆرانیش تۆمار دەکەین".
 
یوسف جگە لە کاری میوزیک و سترانبێژی، ئەکتەریشە، دەڵێت: "لە دوو فیلمی سینەمایی بەشداریم کردووە، یەکێکیان یڵماز گونەی دیوار، ئەوەی دووەمیش هی هونەر سەلیمە کە باس لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات".
 
لە ستۆدیۆ بچکۆڵانەکەی چەندین وێنەی جۆراوجۆری هەڵواسیوە، بەلای ئەوەوە یەکێک لە وێنەکان کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ  ساڵانی 1988 و 1989 لە بەلجیکا و دەڵێت: "ئەو کەسەی لە وێنەکە لەگەڵمدایە هاوڕێیەکی ئازیزم بووە، ناوی سریانە و ئامێری بۆ دەژەنیم، ئەو کات ئێمە گەنج بووین و بۆ من وێنەکە گرنگە بۆیە لە ستۆدیۆیەکەم هەڵواسیوە." ئینجا باسی وێنەکانی دیکەش دەکات و هۆکاری هەڵواسینیان لە ستۆدیۆیەکە دەگێڕێتەوە. ئەمە جگە لە بوونی چەندین پەیکەری هونەری لە ستۆدیۆیەکەی و هۆکاری دانانیان روون دەکاتەوە. 
 
یوسف هەرچەندە کەسێکی کلدان ئاشوورە، بەڵام گۆرانی بە کوردی دەڵێت و بە زمانی دایکیش گۆرانی گوتووە و خاوەنی چەندین سیدیی گورانییە. هەروەها کلیپیشی هەیە، لەو بارەیەوە دەڵێت: "من جیاوازی ناکەم لە نێوان گۆرانیگوتن بە زمانی کوردی و زمانی کلدان و ئاشووری، من ئێستا خاوەنی هەشت سیدیی گۆرانیم، چواریان بە زمانی کوردیین و چواری دیکەشیان بە زمانی کلد و ئاشوورین".
 
سەبارەت بە کولتوور و زمانی خۆیان دەڵێت: "نابێت ئێمە کولتوور و فەرهەنگ و زمانی خۆمان لە بیر بکەین و منداڵەکانم فێری زمانی دایک کردووە و دەمەوێ نەوەی داهاتووشمان کولتوور و زمانی خۆیان لەبیر نەکەن".
 
یوسف سەمیر زۆر گرنگی بە پێکەوە ژیانی کورد و کلد و ئاشووری دەدات و پێیوایە هەردووکیان نەوە و مرۆڤی سەر یەک خاکن و پێویستە بە برایەتی و ئاشتی پێکەوە بژین: "ئێمە لەگەڵ برا کوردەکانمان چارەنووسمان پێکەوە گرێدراوە و هەرچەندە ئێستا لە ئەورووپا دەژین، بەڵام لێرەش رەنگدانەوەی پێکەوە ژیانی کوردستانمان رەنگی داوەتەوە و پەیوەندییەکانمان بەردەوامن". ئینجا یوسف بە زمانی خۆیان پەیامێکی ئاراستەی کەسوکاری و خزم و دۆستانی کرد.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجلینا جۆلی و براد پیت بەر لە جیابوونەوەیان

فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنس ئەنجلینا جۆلی و براد پیت کۆدەکاتەوە

81ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس، ئەنجلینا جۆلی و براد پیت کۆدەکاتەوە، لە کاتێکدا دوای جایبوونەوەشیان کێشەکانیان کۆتاییان نەهاتووە و لە دژی یەکدی، پەنا دەبەنە بەر دادگە.