دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە ئەڵمانیا 17% زیادیکردووە

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
کەمپێکی پەنابەران لە میونخ. وێنە: Reuters
کەمپێکی پەنابەران لە میونخ. وێنە: Reuters
نیشانەکردن دیارسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

تاوەکو ئێستا ئەڵمانیا کۆچبەرانی بۆ رۆژئاوای کوردستان و سووریا و ئەفغانستان دیپۆرت نەدەکردەوە، بەڵام دوای ئەوەی کۆچبەرێکی سووری هەفتەی رابردوو هێرشێکی کوشندەی کردە سەر خەڵکی سیڤیل، لە نێوەندەکانی بڕیاردان و لە شەقامیش لە ئەڵمانیا دەنگەکان بەرزبوونەتەوە بۆ دیپۆرتکردنەوەی سووریایی و ئەفغانستانییەکان. 
 
بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا 10 هەزار کەس دیپۆرکراونەتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە، پار حەوت هەزار و 861 کۆچبەر دیپۆرتکراونەتەوە. زۆرترینیان خەڵکی تورکیا و باکووری کوردستان بوون. جگە لەوەش، خەڵکی رۆژئاوای کوردستانیش نێردراونەتەوە. 
 
زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا لەو بارەیەوە میوانی دیاسپۆرا بوو، کۆمەڵێک داتا و زانیاری نوێی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لەمەودوا حکومەتی ئەڵمانیا پلانی نوێ بەرامبەر بەشێک لە کۆچبەران دەگرێتەبەر و بەردەوامیش دەبێت.
 
زنار شینۆ ئاماژەی بەوە کرد، کوژرانی سێ هاووڵاتیی ئەڵمانیا بەم دووایانە لەلایەن کۆچبەرێکەوە بۆچوونی سیاسەتڤانانی بەرامبەر بە کۆچبەران گۆڕیوە و گوتی: "رۆژی هەینی، 30/8/2024 حکومەتی ئەڵمانیا 28 هاووڵاتی ئەفغانستانی لە ئەڵمانیاوە گەڕاندەوە بۆ کابوڵ، بەهۆی ئەوەی ئەو کۆچبەرانە تاوانیان ئەنجامداوە".
 
سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتەکانیان زنار شینۆ گوتی: "بەپێی بڕیارەکانی حکومەت هەر کۆچبەرێک لە ئەڵمانیا سزای دادگەی لەسەر بێت راستەوخۆ دەگەڕێندرێتەوە، بەڵام ئەو کۆچبەرانەی پابەندی یاسای ئەڵمانیا بن و کێشە نەنێنەوە ناگەڕێندرێنەوە".
 
زنار شینۆ گوتیشی: "لەکاتێکدا ئەڵمانیا بەرەنگاری کۆچبەرانی نایاسایی دەبێتەوە، پێشوازی لەو کۆچبەرانە دەکات کە کار دەکەن و زمانی ئەڵمانی فێر دەبن، بەو مەرجەی لەکاتی نیشتەجێبوونیان لە ئەڵمانیا دەبێت پابەندی یاسانی وڵاتەکە ببن."
 
زنار شینۆ روونیکردەوە، دوای ناسەقامگیریی دۆخی سووریا بە هەزاران کەس و خانەوادەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان روویان لە وڵاتانی ئەوروپا کرد و داوای مافی مانەوەیان کرد، بەم دووایانە کەسێکی سووری سێ هاووڵاتیی ئەڵمانی کوشت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زۆربەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بۆچوونیان بەرامبەر پەناخوازانی سووری بگۆڕێت و بەشێکیان داوای گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی سووری دەکەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخشەیەکی وێناکراوی بیناکانی شارستانییەتی مایانەکان

پێنج رێگە لە شارستانییەتە کۆنەکانەوە بۆ فێنککردنەوەی ماڵان لە کەشی گەرمدا

لە شارە سەردەمییەکانی جیهان بە جۆرێک پشت بە کارەبا و ئامێرە فێنککەرەوەکان دەبەسترێت، وەک ئەوەی بۆ هەمیشە بمێننەوە و لەکارنەکەون؛ پەنجەرەی خانوو و باڵەخانەکانیان بەو جۆرە دروست دەکەن کە نەکرێنەوە. هەربۆیە کاتێک لە کەشوهەوایەکی گەرمدا کارەبا دەبڕێت، وەک ئەوەی لە تەممووزی ئەم ساڵ لە شاری هیوستنی ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا بەهۆی زریانەوە روویدا، مرۆڤ ناتوانێت لەبەر گەرما تێیاندا بمێنێتەوە.