لە هەڵبژاردنی ئەمریکا چ شتێك بەلای دەنگدەری ویلایەتە یەکلایینەبووەوەکان گرنگە؟

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
لهۆن نەسرەدین
دەنگی نوێنەرانی 7 ویلایەتە یەکلاییەنەبووەوەکان 93 دەنگە
دەنگی نوێنەرانی 7 ویلایەتە یەکلاییەنەبووەوەکان 93 دەنگە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کاتێك باس لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکرێت، پرسی ویلایەتە یەکلاییەنەبووەوەکان دێتە پێش، کە حەوت ویلایەتن و بەپێی راپرسییەکان هاریس تێیاندا پێشەنگە .
 
مێلیسیا، هاووڵاتیی ئەمریکایە و دانیشتووی پێنسیلڤینیایە، کە یەکێکە لە ویلایەتە یەکلایینەبووەوەکان، دەڵێ "وەک خەڵکێكی بێ دەسەڵات دەردەکەوین، بەڵام دەنگمان ئەنجامی هەڵبژاردنەکە یەکلایی دەکاتەوە." 
 
ویلایەتە یەکلایینەبووەوەکانی هەڵبژاردنی ئەم ساڵ بریتین لە؛ نیڤادا کە 6 دەنگی نوێنەری لە کۆمەڵەی هەڵبژاردن هەیە؛ ئەریزۆنا، 11 دەنگ، جۆرجیا؛ 16 دەنگ، کارۆلاینای باکوور، 16 دەنگ، پێنسلڤانیا، 19 دەنگ، ویسکنسن؛ 10 دەنگ و میشیگن، 15 دەنگ.
 
دەنگی نوێنەرانی 7 ویلایەتە یەکلاییەنەبووەوەکان 93 دەنگە لە کۆی 270 دەنگی پێویست بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکە.
 
ویلایەتە یەکلایینەبووەوەکان ئەوانەن کە تێیدا ژمارەی دەنگدەرانی کۆماری و دیموکرات لە یەکەوە نزیکە و هەر گۆڕانکارییەک لە باوەڕ یان ویستی دەنگدەرانی، ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بە قازانجی یەکێك و زیانی ئەوی دیکەیان کۆتاییدێت.
 
بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە؛ چ شتێك وا لە دەنگدەری ئەو ویلایەتانە دەکات، ئەم جارە دەنگ بە ترەمپ یان بە هاریس بدەن؟
 
ستێرن، هاووڵاتی ئەمریکا و دانیشتووی ویسکۆنسن دەڵێ "ئابووری، ئەوە بابەتی سەرەکییە، گەڕانەوە بۆ ئەو کاتەی کە گیرفانمان پڕ لە پارە بوو، تەنیا ترەمپ دەتوانێت ئەوەمان بۆ بکات."
 
دانیشتوویەکی پێنسلڤانیاش بەناوی لیندا دەڵێ "زۆر نیگەرانم دۆناڵد ترەمپ ببێتەوە سەرۆک؛ نازانین بەرەو کوێ دەمانبات، چونکە ئەو کەسێكی ناهاوسەنگ و سەرشێتە."
 
نوێترین راپرسی، دەریدەخات لە هەر حەوت ویلایەتەکە، هاریس لانیکەم خاڵێک پێش ترەمپ کەوتووە. هۆکارەکانیش زۆرن.
 
جەستن، هاووڵاتیی ئەمریکا و دانیشتووی جۆرجیا باس لەوە دەکات "دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووریی وڵات، هەروەها چی بەسەر داهاتووی کچەکەمدا دێت. پێم وایە هاریس دەرفەتی زیاتر بۆ هەموو ئەمریکییەکان دەڕەخسێنێت." 
 
بەگشتی 25٪ـی دەنگدەرانی ئەمریکا پێیانوایە ئابووری ئاراستەکەری سەرەکیی دەنگدانیانە، بەڵام پرسی دیکەش هەن، وەک کۆچبەران و ئاسایشی سنوور کە 11٪ـی دەنگدەرانی نیگەران کردووە، بەتایبەتی لە ویلایەتە یەکلایینەبووەوەکانی باشوور نزیک لە مەکسیک، جۆرجیا، ئەریزۆنا و نیڤادا.
 
کارین، هاووڵاتیی ئەمریکا و دانیشتووی نیڤادا گوتی "سیاسەتی جێهێشتنی سنوورەکان بەکراوەیی، بەڕاستی شێتانەیە، ئەو هەموو تاوانبار و دەستدرێژیکەرە پێویستیان بە بەرپەرچدانەوەیە و پێموایە روونە کە ترەمپ دەتوانێت بەو ئەرکە هەستێت."  

 

بیڵ کلنتن، 42ـەمین سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەی نیشتمانیی دیموکراتەکان، هۆشداری دایە ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەی کە هیوا لەسەر ئەنجامی راپرسییەکان هەڵنەچنن و چیرۆکی شکستی هیلاریی هاوژینی لە هەڵبژاردنی 2016، وەبیرهێنانەوە کە راپرسییەکان لەنێویاندا ویلایەتە یەکلایینەبووەکانیش، بە سوودی هیلاری و زیانی ترەمپ بوون.

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاکیزە خولەکانی بە زمانی کوردی دەڵێتەوە.

خانمە کارسازێکی شنگالی لە ئەڵمانیا بزنسێکی گەورەی جوانکاری رێکدەخات

لە ئەڵمانیا خانمێکی شنگالی توانیویەتی ببێتە کارسازێکی سەرکەوتوو. بەڵام بەوەوە نەوەستاوە و جگە لەوەی دەرفەتی کاری بۆ خانمانی دیکە رەخساندووە، ئێستا راهێنانیش بە زمانی کوردی بە زۆر خانمی دیکە دەکات بۆئەوەی ببنە خاوەن بزنسی خۆیان.