ژاپۆن ئەزموونی 100 ساڵ لە رووبەڕووبوونەوەی بوومەلەرزەی هەیە؛ 'ئێستا بێ ترس دەخەوین'

02-09-2023
لهۆن نەسرەدین
دیمەنێک لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن
دیمەنێک لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەو راستییە زانستییەی کە دەڵێت، 'تا باڵەخانە بەرزتر بێت، ئەگەری رووخانی لە کاتی بوومەلەرزەکان زیاترە،" تاڕادەیەک زۆر ژاپۆن و بە دیاریکراوی تۆکیۆی پایتەختی ناگرێتەوە؛ ئەوەش بەهۆی یەک سەدە ئەزموونی لە رووبەڕووبوونەوەی بوومەلەرزەیە.
 
تاکاشی هۆسۆدا ئەندازیاری بیناسازییە، شارەزای دیزاینی دژە بوومەلەرزەکانە و بەبێ هیچ ترس و نیگەرانییەک لە بوومەلەرزە، بە رۆژ کار دەکات و شەوانیش بە قووڵی دەخەوێت، ئەو دەڵێت، "ئەمە دیزانی ژێر باڵەخانەکەیە، لە کاتی بوومەلەرزە ئەملاو ئەولا دەکات و باڵەخانەکە لە رووخان دەپارێزێت؛ شەوان بەبێ ترس دەخەوین."
 
ژاپۆن لەسەر هێڵی بوومەلەرزەیە، 10%ی بوومەلەرزەکانی جیهان لەوێ روودەدەن. ژاپۆنییەکان بەهۆی بوومەلەرزەوە قوربانیی زۆریان داوە؛ دیارترینیان بوومەلەرزەی "کانتۆی گەورە" بوو لە ساڵی 1923 کە بە 7.9 پلەی رێختەر لە تۆکیۆی دا و سەروو 105 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
 
هاجیمە ناکامورا، دانیشتوویەکی تۆکیۆیە و دەڵێت، "بەراورد بە 100 ساڵی رابردوو، ژاپۆن زۆر پێشکەوتووە و ئێستا بوومەلەرزەکان کەمترین زیانیان هەیە."
 
ئەو بوومەلەرزە کارەساتبارەی 100 ساڵ لەمەوبەر، عەقڵی ژاپۆنی بەخەبەر هێنایەوە و دەستی بە شەڕی ئەندازیاری دژی کارەساتە سرووشتییەکان کرد.  لەوکاتەوە پەرە بە دیزانە ئەندازیارییەکانیان دەدەن و بە وردی چاودێریی دیزاینی دژە بوومەلەرزەکانیان دەکەن.
 
متمانە بە خۆشیان لە واقیع دووری نەخستوونەتەوە و هەموو ئەگەرێک لەبەرچاو دەگرن. لە 400 کۆگا لە تۆکیۆ نزیکەی 10 ملیۆن کاڵای سەرەکی و ژەمە خۆراک بە تازەیی هەڵگیراون تاوەکو لە ئەگەری رووخانی ماڵ و باڵەخانەکان، هاوکاری ئاوارەکانی پێ بکرێت.
 
هیرۆنۆری، بەرپرسی کۆگاکان دەڵێت، "ئێمە هەموو ئەگەرێک لەبەرچاو دەگرین، بۆیە کۆگاکانمان پڕ لە پێداویستی و خۆراکن؛ بیرتان نەچێت هێشتا بەشێك لە ناوچەکانی تۆکیۆ بە دار دروستکراون و ئەگەری رووخانیان زۆرە."
 
ئەو ناوچەیەی کە هیرۆنۆری باسی دەکات، 60%ی تۆکیۆ پێکدەهێنێت، بەڵام هەوڵ دەدرێت ژێرخانی بەشێکیان تۆکمە و بەهێزتر بکرێت، بۆ بەشێکی دیکە کۆڵانەکان پان و بەرینتر دەکرێن بۆ خێراترکردنی هەڵاتنی خەڵکی.
 
هەروەها بۆ ئەوانەش بیر لێدراوە، دەستشۆر و پێداویستیی تایبەتیش ئامادە کراون، تاوەکو ئاوارەبوونیشیان بەوپەڕی شکۆوە تێپەڕێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.