رۆبۆت بۆ خاوێنکردنەوەی سوپەر مارکێتێک لە ئەمریکا بەکاردەهێندرێت

31-07-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
رۆبۆتی مارتی لە رژانی هەر شتێکی زیادە ستافی خاوێنکردنەوە ئاگادار دەکاتەوە
رۆبۆتی مارتی لە رژانی هەر شتێکی زیادە ستافی خاوێنکردنەوە ئاگادار دەکاتەوە
نیشانەکردن رۆبۆت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە باکووری رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سوپەر مارکێتی "ستۆپ ئەند شۆپ" رۆبۆتێک بە ناوی مارتی دانراوە کە یارمەتییەکی گەورەی ستافی خاوێنکردنەوەی سوپەر ماركێتەکە دەدات. 
 
رۆبۆتەکە لە رێگەی دەیان کامێرا و هەستەوەرەوە کارەکەی دەکات، بەرهەمی کۆمپانیای باجێر تێکنۆلۆجییە و دوو چاوی زەقی هەیە و کارێکی گرینگی پێسپێردراوە کە پێناسەکردنی ئەو شتانەیە بە رێکەوت دەرژێنەسەر زەوی. 
 
جەیمز مونتێسانتۆس، بەپرسی سەلامەتیی سوپەر مارکێتی "ستۆپ ئەند شۆپ" لەبارەی رۆبۆتەکەوە دەڵێت: "رۆبۆتی مارتی هەستەوەر و کامێرای جیاوازی هەیە کە فۆکەسی لەسەر زەوییە و لەرێگەی تەکنەلۆجیاوە دەتوانێت بەدووری 40 پێ هەرچەشنە شتێکی زیادە ببینێت. شاشەیەکیش هەیە کە لەو کاتانەدا دەکوژێتەوەو یاریدەدەران ئاگاداردەکاتەوە لە هەبوونی شتی زیادە. دوای ئەوەی شتە زیادەکەش هەڵدەگیرێت، ئەوا رۆبۆتەکە رێگەی خۆی دەگرێتەبەر و درێژە بەکارەکەی دەدات."
 
مارتی لە یەک رۆژدا تێکڕا نزیکەی 40 جار ئەرکی خۆی بەجێدەهێنێت و ستافی سوپەرمارکێتی "ستۆپ ئەند شۆپ" لە رژانی شت و شلە و کاڵای دیکە لەسەر زەوی ئاگادار دەکاتەوە. ئەو کەسانەی کە وەک کڕیار رۆژانە سەردانی سوپەر مارکێتەکە دەکەن راهاتوون لەگەڵ مارتی و کاری مارتی بە گرینگ پێناسە دەکەن.
 
کێنی لی، کڕیارێک لە سوپەر مارکێتەکە دەڵێت: "من تووشی سەرسووڕمان هاتم و بەخۆم گوت، چەند نایابە کە ستۆپ ئەند شۆپ ئەم رۆبۆتەی هەیە و هەر کات کە دەیبینم زیاتر رادێم لەگەڵی".
 
مارتی بە دوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی قسەدەکات و لەکاتی هەستپێکردنی شتێکی زیادە لەسەر زەوی، یەک سەر گڵۆپەکەی پێدەبێت و داوا لە ستافی سوپەر مارکێتەکە دەکات بێن و شوێنەکە پاک بکەنەوە. تاوەکو ئەو شوێنە خاوێن نەکرێتەوەو مارتی ناجوولێت و بەردەوام دەبێت لە ئاگادارکردنەوەکانی خۆی.
 
لۆکا وێنترۆسا، کارمەندی سوپەر مارکێتەکە دەڵێت: "ئەگەر شتێک رژابێتە سەر زەوی، دەوەستێت و سیستەمەکە ئاگادار دەکاتەوە و پەیام دەدات کە رێڕەوەی ژمارە 3 خاوێن بکەنەوە و پاشان کرێکارێک دێت و کاری خاوێنکردنەوەکە دەکات. دووگمەیەک هەیە ئێمە بەکاری دەهێنین کاتێک کاری کرێکارەکە تەواوبوو و پاشان مارتی درێژە بە کارەکەی دەدات."
 
بەکارهینانی رۆبۆت لە شوێنەکانی کارکردن نیگەرانیی دروستکردووە کە ببێتە هۆکاری بێکاربوونی هێزی کاری مرۆڤ، بەڵام بەرپرسانی کۆمپانیای باجێر و تەنانەت سوپەر مارکێتی "ستۆپ ئەند شۆپ" پێیانوایە کە رۆبۆتەکە نابێتە شوێنگرەوەی کرێکاران و ستافی سوپەر مارکێتەکە و پێیانوایە ئەرکی مارتی تەنیا یارمەتیدانی ستاف و تیمی سوپەر مارکێتەکەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.