رووداو- ئاژانسەکان
چەکدارانی بۆکۆحەرام ماوەیەکە دەستیانکردووە بە گرتن و کوشتنی خەڵکی بێتاوان و بەرپرسێکی سەربازی نایجیریاش ئاماژە بەوەدەکات، وڵاتەکەی لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە و لەهەموو شوێنێکی وڵاتدا ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی بۆکۆحەرام.
کۆلۆنێل ئەی تی گوساو، گوتەبێژی سوپای نایجیریا رایگەیاند:" سوپای نایجیریا توانیویەتی ٧٠ ژن و منداڵ لەدەست چەکدارە توندڕەوەکانی بۆکۆحەرام رزگاربکات کە لە هێرشێکیاندا لەباشووری رۆژهەڵاتی نێجیریا ئەنجامیاندابوو و بەنیازبوون ئەو ژن ومنداڵانە بکوژن".
گوتەبێژی سوپای نایجیریا گوتیشی: " چەکدارانی بۆکۆحەرام ماوەیەکە دەستیانکردووە بە گرتن و کوشتنی خەڵکی بێتاوان لە نایجیریا و لەماوەی هەفتەیەکدا توانیویانە ژمارەیەکی بەرچاو لەگەنجان بەزۆر ببەنە ناو گروپەکانیان".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ