رووداو دیجیتاڵ
لە هۆڵەندا رۆژنامەڤانێکی کورد بەناوی (سەردار کاراکۆچ) دەستگیرکراوە. سەرەڕای ئەوەی هەشت رۆژە لە زیندانە، دوو رۆژ پێش ئێستا دادگایەک لە شاری هیرلن بڕیاری داوە بۆ سێ هەفتەی دیکەش ئازاد نەکرێت.
پۆلیس و دادگای هۆڵەندیش هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە کە کاراکۆچ لەسەر چی گیراوە. هەندێک لە چالاکڤانانی هۆڵەندی دەڵێن، رەنگە لەژێر گوشاری تورکیادا ئەوە کرابێت، چونکە کاراکۆچ لە میدیاکانی نزیک لە پەکەکەدا نووسیویەتی و کاریکردووە.
سەردار کاراکۆچ کوردێکی عەلەوییە و لە ساڵانی شەستەکان لە دێرسم لەدایکبووە. لە هەشتاکانەوە کاری میدیایی دەکات و لە نەوەتەکان یەکێک لە بەڕێوەبەرانی رۆژنامەی (ئۆزگور گیوندەم)ی کوردی بووە، کە دواتر دەوڵەتی تورکیا رۆژنامەکەی داخست.
لە ساڵی 2001ەوە کاراکۆچ چووتە ئەورووپا و لە هۆڵەندا مافی پەنابەریی وەرگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ