کۆریای باکوور: هەڵدانی مانگە دەستکردەکەمان سەرکەوتوو نەبوو

31-05-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن کۆریای باکوور
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە گوتەی میدیای کۆریای باکوور، مانگە دەستکردەکەی وڵاتەکەیان بەر لەوەی بگاتە شوێنی مەبەست، شکستی هێناوە و کەوتووەتە نێو دەریا. 
 
رۆژی چوارشەممە 31ـی ئایاری 2023، میدیای فەرمیی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، مانگە دەستکردەکەیان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە بزووێنەرەکەی و سیستمی سووتەمەنی، لەکارکەوتووە و کەوتووەتەوە نێو دەریاوە. 
 
میدیای فەرمی کۆریای باکوور ئەوەشی راگەیاند، "بەرپرسانی وڵات بەدواداچوون بۆ کەموکوڕییەکانی مانگە دەستکردەکە دەکەن و لە زووترین کاتدا تاقیکردنەوەیەکی دیکە ئەنجام دەدەن".
 
هاوکات سوپای کۆریای باشوور لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بەشێک لە پارچەکانی مانگە دەستکردەکەی کۆریای باکووریان لە نێو دەریادا دۆزیوەتەوە. 
 
دوای هەڵدانی مووشەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی "بەرپرسانی ژاپۆن، ئەمریکا و کۆریای باشوور پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و بە تووندی سەرکۆنەی هەڵدانی مووشەکەکەی کۆریای باکووریان کردووە".
 
وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن گوتیشی، "سێ وڵاتەکە بە وریاییەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن".
 
ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی 29-5-2023، گوتەبێژێکی پاسەوانیی دەریایی ژاپۆن رایگەیاند، کۆریای باکوور ئاگاداریکردوونەتەوە لەنێوان 31ـی ئایاری ئەمساڵدا تاوەکو 11ـی تەمموز، مووشەکێک هەڵدەدرێت و پاشماوەکەی لە دەریادا دەکەوێتە خوارەوە.
 
لە سەرەتای ئەمساڵەوە کۆریای باکوور تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی چڕکردوونەتەوە.
 
ژاپۆن و کۆریای باشووریش لە پەیوەندی بەردەوامدان تاوەکو بەیەکەوە چاودێریی جموجووڵە سەربازییەکانی کۆریای باکوور لە نیمچە دوورگەی کۆریا بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.