جنێف.. جۆن کێری بە هەلیکۆپتەر گەیەنرایە نەخۆشخانە

رووداو- ئاژانسەکان

جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە هۆی کەوتن لە کاتی لێخوڕینی پاسکیل، گەیەندرایە نەخۆشخانە و قاچێکی بریندار بووە.

جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بۆ ئەنجامدانی دانوستانەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی روویکردبووە وڵاتی سویسرا، بەهۆی کەوتن لەکاتی لیخوڕینی پاسکیلدا برینداربووە و گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانە.

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، کە جۆن کێری دوای وەرگرتنی پشوو دەستیکردووە بە گەشتێکی پاسکیل لێخوڕین لە سنوورەکانی سویسرا و لەناو شاری جنێڤەوە بەرەو ناو خاکی فەرەنسا رۆیشتووە، بەڵام لە نزیک شاری سیۆنزیەری فەرەنسا کەوتووەو برینداربووە، بەو هۆیەشەوە هەرزوو بە هەلیکۆپتەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە لە شاری جنێڤی سویسرا.

جۆن کێربی گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەوبارەیەوە رایگەیاند"  کێری لە دۆخێکی جێگیردایە و تەنها قاچی بریندار بووە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێستا لە نەخۆشخانەی زانکۆی جنێڤ-ە و چارەسەری بۆ دەکرێت.